پیاوێک بە ڕووخسارە کچانەکەی بەناوبانگ بووە

2020-01-12

7724 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەرچەندە ئەستەمە بڕوابکرێت، بەڵام ئەم پیاوەی لە وێنەکاندا دەردەکەوێت نە گەنجە و نە کچێکی قوتابخانەیە، بەڵکو تەمەنی ٤٢ ساڵە.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی ئۆدیتی سێنتراڵ، تاکوما تانی گۆرانیبێژێکی پیاوی یابانییە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٧ـە، هەرچەندە کە هیچکام لەو زانیارییانە لەگەڵ ڕووخساریدا ناگونجێن.

تاکوما هەر لە منداڵییەوە خولیای هونەر و میوزیک بووە، لە سێ ساڵیدا سەرقاڵی فێربوونی پیانۆ بووە و لە قۆناغی ناوەندیدا دەستیکردووە بە شیعرنووسین، لە تەمەنی ٢٨ ساڵیدا چووەتە نێو گروپی ڕۆکی یابانی، لە تەمەنی ٣٤ ساڵیدا بڕیاریداوە تا پێیدەکرێت لەسەر شێوەی کچێکی منداڵ دەربکەوێت و وادیارە زۆر سەرکەتووە لە کارەکەیدا.

تاکوما لە ئینتەرنێت و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بەناوبانگە و باڵای مەترێک و ٦٢ سانتیمەترە، بارستایی ٤٧ کیلۆگرام دەبێت، جیا لەوەی کە پێی زۆر لە پیاوی ئاسایی بچوکترە.

ب.ع