خانمە مۆدێلێک ئاشکرایدەکات کە وێنەکانی ئینستاگرام خەڵەتێنەرن

2020-01-11

33523 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خانمە مۆدێلێکی تایلەندی لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام، کە ناوی لێناوە "ڕاستەقینە بەرامبەر نموونەیی" ئەو فێڵانە ئاشکرادەکات کە خەڵکی بە گشتی لە وێنەکانی ئینستاگرامدا بەکاریاندەهێنن.

وەک لای هەمووان ئاشکرایە خەڵکی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و خەڵکی دەرەوە هەمان کەسەکان نین، تەنیا ئەو وێنانە هەڵدەبژێرن بۆ بڵاوکردنەوە کە باشترین و نموونەییترینن، لەم ڕێیەوە دەیانەوێت کە وای نیشانبدەن کە هیچ کەموکوڕییەکیان نییە.

دوای تەماشاکردنی ژمارەیەکی زۆر وێنەی خەڵکی دیکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەکرێت مرۆڤ تووشی جۆرێک لە خەمۆکی ببێت، بەو هۆیەوە کە هەمووان لە خۆی باشترن و هەموو شتێکیان هەیە و لەوپەڕی دڵخۆشیدان و لەش و لارێکی ڕێکوپێکیان هەیە، بێئاگا لەوەی کە ئەو کەسانەی لە پشتی ئەو هەژمارانەوەن کەسی ڕێک وەک خۆین لە هەموو ڕووەکانەوە و ئەوانیش بەدەر نین لە بازنەی کێشەکانی ژیان.

بۆ ڕاستکردنەوەی ئەم بیرکردنەوانە خانمە مۆدێلێکی تایلەندی هەستاوە بە نیشاندانی چەند وێنەیەکی نموونەیی خۆی، پاشان لەگەڵیاندا کێشەی پشت وێنەکان.

ب.ع