وێنە.. نوێترین مۆدێلەکانی ڕێکخستنی قژ لە کوراندا بۆ ساڵی ٢٠٢٠

2020-01-10

27310 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کوڕانیش وەکو کچان گرنگی بە مۆدێل و ستایلی بڕین و ڕێکخستنی قژ دەدەن، بۆ ئەوەی شێوەیەکی جوان و گەنجانەیان پێببەخشێت، هەر ساڵێکیش مۆدێلی جیاوازتر یان مۆدێلە کۆنەکان بە شێوەی نوێ دووبارە دەبنەوە.

ماڵپەڕی thetrendspotter لە بابەتێکی تایبەت بە کوڕاندا ئاماژەی بە نوێترین مۆدێلەکانی ڕێکخستن و بڕینی قژ لە کوراندا کردووە بۆ ساڵی ٢٠٢٠، ئەوانیش:

مۆدێلی undercut

تسريحة شعر الـundercut

مۆدێلێکی ڕێکخستنی قژە و زیاتر لە ساڵانی نەوەدەکان باو بووە، بەڵام لە ئێستادا بە کۆمەڵێک گۆرانکارییەوە دووبارە کوڕان بەکاریدەهێننەوە، کە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بە ڕوخسار دەبەخشێت.

مۆدێلی قژی درێژ و شەپۆلی

شع طويل مموج

 زیاتر بۆ ئەو کوڕانە گونجاوە کە گەردنێکی بەرزیان هەیە، چەندین ساڵە ئەم مۆدێلە بەکاردێت، بۆ ئەمساڵیش دووبارە بووەتەوە مۆدەی ساڵ، بۆ هەموو جۆرێکی قژ دەبێت.

مۆدێلی Crew Cut

قصة البحارة

تاڵەکانی قژ زۆر کورت دەکرێنەوە و بەپێی بەشی سەر و خواری قژەکە ئاستی کورتکردنەوەکەی دەگۆڕێت، مۆدێلێکی کلاسیکیە و زیاتر کەسانی گەورە و یاریزانانی تۆپی پێ بەکاریدەهێنن.

مۆدێلی Spiky

Spiky Hair

شێوەیەکی تەدریجییە و لە بەشی سەرەوەی سەردا بەرزدەبێتەوە، زیاتر بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە دەموچاویان خڕ و گۆشتنە، کەمێک روخساریان درێژ دەردەخات.

مۆدێلی Afro

الشعر Afro

بەشێکی زۆر کەم لە کوڕان حەز بەم مۆدێلە دەکەن، زیاتر ئەو کەسانەی رەنگیان تۆخە و قژیان لوولە بەکاریدەهێنن، بە مۆدێلێکی ئەفریقی ناسراوە.

مۆدێلی Side Part

الـ side part

زیاتر بۆ پیاوانی باڵا بەرز گونجاوە، کە تایبەتمەندییەکی سەرنجڕاکێشیان پێدەبەخشێت.

ئ.ل