ڤیدیۆ.. کاردانەوەی منداڵێکی نابیست کاتێک بۆ یەکەمجار گوێی لەدەنگی دایکی دەبێت

2020-01-10

10498 جار خوێندراوەتەوە

+ -

منداڵێکی نابیست کاتێک بۆ یەکەمجار لە ڕێگەی ئامێرێکی تایبەت بە نابیستانەوە گوێی لە دەنگی دایکی دەبێت، هەست بە دڵخۆشی دەکات و پێدەکەنێت، ئەو هەستە بە ئاشکرا لە روخساریدا دەردەکەوێت.

ئارلۆ کلارکی تەمەن ١٠ مانگ هەر لە ساتی لە دایکبوونیەوە توانای بیستنی نەبووە، بەهۆی بوونی گرفت لە بەشێکی گوێیەکانیدا نەیتوانیوە گوێی لەهیچ بێت، بەڵام بە هاوکاری پزیشکان و لە ڕێگەی ئامێرێکەوە "بیستۆکی دەنگی"، بۆ یەکەمجار گوێی لە دەنگی دایکی دەبێت، زەردەخەنە دەکات و پێدەکەنێت، لەو کاتەی دایکی پێی دەڵێت "سڵاو".

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئی ئۆنلاین، دایکی منداڵەکە رایگەیاندووە، لەو ساتەدا کە کوڕەکەی گوێی لەدەنگی بووە و کاردانەوەی هەبووە، لە خۆشیدا گریاوە.

دایک و باوکی منداڵەکە "سارە و ئەدریان" ئاشکرایانکردووە، بۆیان سەخت بووە کاتێک زانیویانە کورەکەیان نابیستە و ناتوانێت گوێی لە قسە و دەنگیان بێت.

کاتێک پزیشکانی نەخۆشخانەی ڕسیستیرشایری پاشایەتی بە دایک و باوکی ئارلۆیان راگەیاندووە، کە کورەکەیان لە ڕێگەی دانانی ئامێرێک بۆ گوێی راستی، توانای بیستنی دەبێت.

دایکەکە یەکەم دیمەنی بیستنی کوڕەکەی تۆمارکردووە بۆ هاوسەرەکەی، چونکە هاوسەرەکەی بەهۆی کارەکەیەوە نەیتوانیوە لەوکاتەدا ئامادە بێت.

دایکەکە وتوویەتی "کاتێک بینیومە کوڕەکەم گوێی لە دەنگمە فرمێسک بە چاوەکانمدا هاتووەتە خوارەوە، چونکە هەرگیز بڕوام نەکردووە گوێی لەدەنگم دەبێت".

23141552-7864267-Mother_of_two_Ms_Clark_from_St_Peter_s_Worcestershire_said_The_m-m-28_1578477335222

ئ.ل