بەهۆی بێزووەوە ١٠٠ هەزار دۆلاری بردەوە

2019-12-15

8371 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێکی خەڵکی ویلایەتی ماریلاندی ئەمریکا بەهۆی بێزووی هاوسەرەکەیەوە بوویە براوەی ١٠٠ هەزار دۆلار لە یانسیبێکدا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی یو پی ئای، پیاوەکە لە سەر کارەکەی بووە لە فرۆشگایەکی ئۆتۆمبێلدا کاتێک هاوسەرە دووگیانەکەی نامەی بۆ ناردووە و داوای شەکرلەمەی کردووە چونکە بێزووی پێوەدەدکات.

پیاوەکە دەڵێت، "هاوسەرەکەم پێیوتم کە لە گەڕانەوەمدا بەرەو ماڵەوە شەکرلەمە لەگەڵ دەستمدا ببەمەوە، دەمزانی چ جۆرێک بکڕم و لە کوێ دەفرۆشرێن، بۆیە دوای کارەکەم ڕوومکردە فرۆشگاکە کە لە مێشکمدا بوو، ئەو گەشتەم بەرەو فرۆشگاکە ژیانی گۆڕیم."

پیاوەکە دوای کڕینی شەکرلەمەکان و چەند پێداویستییەکی دیکە کڕیارێک دەبینێت کە بلیتی یانسیبێکی ١٠ دۆلاریی دەکڕێنێت، بڕیاردەدات ئەویش وەک ئەو بکات و هەمان یانسیب بکڕێت، ژمارەی بلیتەکەی هەمان ژمارەی خەڵاتێکی ١٠٠ هەزار دۆلاریی دەبێت.

 

ب.ع.