ئەم وێنەیە کێشەی چییە؟

2019-12-12

31962 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بیت میدڵەر، ئەکتەری کۆمیدی و گۆرانیبێژی ئەمریکی لە هەژماری خۆی لە تویتەر ئەم وێنەیەی بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیووە، " ئەم وێنەیە کێشەی چییە؟"، وەڵامی ئەم پرسیارە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کردووە بە چەند بەشێکەوە.

وێنەکە لە مۆزەخانەی مێترۆپۆلیتانی هونەریی نیویۆرک گیراوە و لە نێویدا سێ کچ دانیشتوون کە پشتیان لە تابلۆیەکی بەناوبانگە بە ناوی "Aegina Visited by Jupiter"ـە و لەلایەن هونەرمەندی سەدەی ١٨ ژۆن باپتیست گروزەوە دروسکراوە.

خەڵکی بە گشتی دابەش بوون بەسەر چەند بەرەیەکدا، بەرەیەک کە زۆرتر لە بەتەمەنەکانن ڕەخنە لە نەوەکانی ئەم سەدەیە دەگرن و دەڵێن کە بەها بۆ شتە بەنرخەکان دانانانێن ئەوەتا پشتیان لە تابلۆیەکی ٢٥٠ ساڵە کردووە، بەرەیەکی دیکەش پشتی کچەکان دەگرن و دەڵێن کە هیچ کێشەی تێدا نییە، چونکە لەوانەیە پێشتر هێندە تەماشایان کردبێت ئێستا ماندووبووبن و پێویستیان بە پشوویەک بێت، کۆمەڵێکیش پرسیارەکەیان هیچ پێ گرنگ نییە و تەنیا گاڵتەی پێدەکەن، بە نموونە دەڵێن، کێشەی وێنەکە ئەوەیە سەرەڕای ئەوەی شوێنی دوو کەسی دیکە دەبێتەوە ئەوان لە تەنیشت یەکەوە دانیشتوون، تەنانەت بەشێک لە گەنجان ئاماژەیان بەوەداوە کە ئەو کچانە سەرقاڵی بەکارهێنانی ئەپی مۆزەخانەکەن تاکو لە پڕۆژەی خوێندنگادا سوودی لێ ببینن.

میدڵەر وەڵامی هیچ کام لە ڕەخنەکانی نەدایەوە کە لە بڵاوکراوەکەی گیرابوون، هەرچەند بە گشتی بڵاوکراوەکانی دۆناڵد ترەمپ بە ئامانج دەگرن، بەڵام ئەمە یەکەمجار نییە کە لە ڕێی تویتەرەوە هەرا دەنێتەوە.

 

ب.ع.