ڤیدیۆ.. ماسییەک هەوڵی ڕاوکردنی درۆنێک دەدات

2019-12-12

5984 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گرتە ڤیدیۆی ماسییەك کە لە ناو ئاوێکەوە بازهەڵدەدات بۆ ئەوەی بگات بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان "درۆن"ێك و راوی بکات، بینەرێکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەبووە.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی روسیا تودەی ئاماژەی بەوەکردوە، ئەم جۆرە ماسییە کە لەسەر خواردنی باڵندە و مێرووەکان دەژی، وەك لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە هێرش دەکاتە سەر درۆنێك، کە بەسەر ئەو رێڕەوە ئاوییەدا دەفڕێت، ماسییەکە دەیەوێت راوی بکات.

وەك لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ماسییەکە ئەوەندەی نەماوە بگات بە درۆنەکە و خەریکە ڕاوی دەکات، بەڵام تا ئێستا نەزانراوە کە ئەم ڤیدیۆیە لە کوێ تۆمارکراوە.

ئەم ماسییانە بەوە ناسراون کە زۆر بەهێزن، هەندێكیان لە ئەمەریکای باشور گەشە دەکەن، دەکرێت درێژییان بگات بە نزیکی نیو مەتر، بەگشتی لە ئاوی روبار یان ئەو دەریایانەدا دەژین کە ئاوەکەیان شیرینە و سوێر نییە.

درێژی قەبارەیان رێگەیان پێدەدات بازی بەرز بدەن بۆ ئەوەی باڵندە یان مێرووەکان راوبکەن، مەودای هەر بازێکیشیان دەکرێت بگات بە نزیکی دوو مەتر لەسەر ئاوەکەوە.