پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

2019-12-11

80944 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

هەست بە دڵخۆشییەکی بەردەوام دەکەیت و چالاکدەبیت، هۆکارەکەشی بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە رۆژانە وەرزش دەکەیت و کارەکانت لەکاتی پێویستدا بەجێدەهێنیت بۆیە لە قەلەقی بەدووردەبیت.

بە تاقیکردنەوەیەکدا تێدەپەڕیت کە تووشی شەرمەزاری دەبیت یاخود لەنێوان لایەنی نەرێنی و ئەرێنیدا دەمێنیتەوە، بەڵام تۆ پێویستت بەوەیە کە لەسەرخۆو بیت و ئارامبگریت تا دۆخی ئەمڕۆت دێتەوە سەرخۆی.

ئەمڕۆ چەند هەڵبژاردنێکت دێتە بەردەست و ناچاردەبیت یەکێکیان هەڵبژێریت کە ئەمەش ئاسان نییە، پێویستت بەوەیە کە متمانە بە خۆشەویستەکەت بکەیت و رێگەی پێبدەیت یارمەتیت بدەیت.

دەبێت ئەمڕۆ گرنگییەکی زیاتر بە کارەکانت بدەیت چونکە بەرەو دۆخێکی خراپ دەڕۆن و ئەگەر بەم جۆرە بەردەوام بێت ئەوا تووشی زیانێکی چاوەڕوان نەکراو دەبیت.

هەلێکت بۆ دەڕەخسێت تا لایەنی ماددیت باشتر بکەیت یاخود بۆ ئەوەی یارمەتی کەسێکی نزیکت بدەیت کە پێویستی بە پارەیە و قەرزێکی بۆ دەدەیتەوە.

ئەزموونی یەکێك لە هاوڕێکانت یارمەتیت دەدات بتوانیت لەو رێگەیەدا بەردەوام بیت کە دەستت پێکردووە و سەرکەوتووبیت لە هەموو ئەو کارانەدا کە سەرقاڵی پێیانەوە.

خۆشەویستی هاوپیشەکانت وات لێدەکات وزەیەکی زیاترت هەبێت بۆ کارکردن، هەروەها پەیوەندییەکی بەهێز دروستدەکەیت لەگەڵ دەورووبەرەکەتدا کە پڕدەبێت لە خۆشەویستی و رێزگرتن.

شۆکدەبیت بە بیستنی هەواڵێك کە پەیوەندی بە هاوپیشەیەکتەوە هەیە، لە هەمان کاتدا لە دۆخێکی سۆزداری جوان و خۆشدا دەژیت، پەیوەندیت لەگەڵ دەورووبەرەکەت باشتر دەبێت.

ئەمڕۆ لە کەشێکی رۆمانسی و تایبەتدا دەژیت، پڕۆژەکانت زیاتر دەبن و ژوانێك رێكدەخەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا و کاتێکی خۆش بەیەکەوە بەسەردەبەن.

هەوڵبدە سوود لەو وزە و چالاکیت وەربگریت و کاری گەورە بکەیت، لە هەمان کاتدا کات بۆ حەوانەوە و خەوتن تەرخان بکە بۆ ئەوەی بتوانیت بەم جۆرە بەردەوام بیت.

مەترسییەکی گەورە رووی لە ژیانی سۆزداری و پیشەییت کردووە، رەنگە تووشی دڵەڕاوکێی دەروونی ببیت باشتروایە هەوڵبدەیت کۆنترۆڵی ئەم دۆخە بکەیت.

دووربکەوەرەوە لە بابەتە هەستیارەکان کە خۆشەویستەکەت بێزاردەکات، باشتروایە بەروونی هەموو شتێکی لەگەڵدا باس بکەیت بۆئەوەی تووشی بێتاقەتی و بێزاری نەبێت.