کۆمەڵێک زانیاریی بەسوود لەسەر لالەنگی

2019-12-11

19972 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شارەزایەکی خۆراک ئاشکرایکردووە، لالەنگی کۆمەڵێک سوودی تەندروستی و خۆراکی گرنگی هەیە، خانمان دەتوانن بەردەوام سوود لەو میوە وەربگرن بۆ جوانبوونی پێستیان.

ئیمکە ریزە شارەزایی خۆراکی ئەڵمانی، میوەی لالەنگی بە کلیلی تەندروستیی و جوانی هەژمارکردووە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی کە کاردەکات بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش، لەگەڵ ئەوەشدا لە نەخۆشییە وەرزییەکان و ئەنفلۆنزا و هەڵامەت پارێزگاریی لە لەش دەکات.

ریزە ئاماژەی بەوەکردووە، ڤیتامین سی یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی کۆلاجین لە جەستەدا، کە پێست سوودی لێوەردەگرێت، دەبێتەهۆی ڕەونەق و توندی و بریقەداری پێست.

لە لالەنگیدا ڤیتامین ئەی لە پێکهاتەیدا هەیە کە ناسراوە بە بێتا کارۆتین، کە یارمەتی نوێبوونەوەی خانەکان دەدات.

لفيتامين سي فوائد كبيرة لجمال المرأة

ئ.ل