سەنا بەرزنجی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆیدا هۆکاری دەرنەکەوتنی ئاشکرادەکات

2019-12-10

151987 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەنا بەرزنجی گۆرانیبێژ لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام هۆکاری دەرنەکەوتنی لە کلیپەکانیدا ئاشکراکردووە.

سەنا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام لەگەڵ وێنەکەدا کە ئاماژەی بەوەکردووە خۆیەتی نوسیویەتی کە ڕۆژی پێنج شەممە گۆرانی ڕاز کاتژمێر هەشتی شەو بڵاو دەبێتەوە.

لەبارەی هۆکاری دەرنەکەوتنی لە ڤیدیۆکلیپەکانیدا روونکردنەوەیداوە و دەڵێت: "لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا کە بە شێوازی خۆم و یان پرۆفشناڵ کارم کردووە ھەموو ھەوڵێکی خۆمم داوە کە زیاتر لە گرینگی پێدان بە ڕووخسارم و بە شێوازی ژیانم، ھونەرەکەم پەرە پێبدەم و بە جوانترین شێوە پێشانی خەڵکی کوردستانی بدەم.

هەروەها نوسیویەتی، "من لە ناو بنەماڵەیەکدام و لە شوێنێک ژیان دەکەم کە لەوانەیە زۆر بۆ من ئاسان نەبێ کە بە بەردەوامی دەرکەوم و لە ناو کلیپەکانم دا بەشدار بم و دەمەوێت سەرنجم لەسەر دەنگ و شیعر و میلودیانە بێ کە ھەڵیدەبژێرم، ئەوەی کە من کەی و چۆن دەردەکەوم، بڕوا ناکەم کە ڕووخساری من و دەرکەوتنی من گرینگییەکی زۆری ھەبێت، بەڵام ئەوە زۆر لەلام گرنگە کە دەبێ بە دڵنیایی دەنگم زیاتر لە جاران پەروەردە بکەم بۆ ئەوەی بتوانم خزمەتی ئارشیفی مۆسیقای کوردی پێبکەم و ئەو ڕێگایەی کە ھونەرمەندە گەورانەی ڕابردوو درووستیان کردووە من درێژەی پێبدەم.

لەبارەی ئەو کچەی کە لەو دوێتەدا دەرکەوت کە سەنا لەگەڵ هونەرمەند نەڤید زەردی ریکۆردیان کردووە دەڵێت، "ماوەیەک پێش ئێستا زۆربەی ئێوە خۆشەویستان واتان ھەست دەکرد کە ئەو وێنەی کە بڵاو ببووە کە وێنەی کەسێک بوو لە کلیپەکانم، منم. ئێمەش ھیچ ڕوونکردنەوەیەکمان لەسەر نەدا لەبەر ئەوەی کە چ بۆ من و چ کۆمپانیای فەیمس پڕۆداکشن بابەتێکی گرنگ نەبوو بەڵکو بۆ ئێمە زۆرترین شتێک کە دەبوو سەرنجی بدەینێ و گرنگ بێ ئەلبۆمی ڕاز بوو کە دەبوو بۆ ئێوە خۆشەویستان حازرمان کردبوایە و تەواوی ئەو بابەتانەی کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕووی دا نەبوو بە ھۆی ئەوە کە پێویست بێت ڕوونکردنەوەی لەسەر بدەین. ئەگەر ئەو کەسانەی ھەواداری ڕاستەقینەی منن چێژ دەبیین لە دەنگی من و من ئەمڕۆش یان سبەی یان ھەر کاتێک کە پێویست بزانم لە کۆنسێرت یان کلیپ بیت دەردەکەوم و یەکتر دەبینینەوە بە دڵنیایی.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، "بۆ خۆم پێم خۆشە بە سۆزی دەنگم لە یادی ئێوە بمینمەوە ،ھونەری کوردی بەردەوام پێویستی بە خزمەتە ،ھیوادارم ئەم توانایەم هەبێ، ئیوە نەبن سەناێک بونی نیە."

✨🖤ئەم وێنە منم🖤✨ ڕۆژی پێنج شەممە گۆرانی ڕاز کاتژمێر ٨ی شەو بڵاو دەبێتەوە. لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا کە بە شێوازی خۆم و یان پرۆفشناڵ کارم کردووە ھەموو ھەوڵێکی خۆمم داوە کە زیاتر لە گرینگی پێدان بە ڕووخسارم و بە شێوازی ژیانم، ھونەرەکەم پەرە پێبدەم و بە جوانترین شێوە پێشانی خەڵکی کوردستانی بدەم. من لە ناو بنەماڵەیەکدام و لە شوێنێک ژیان دەکەم کە لەوەیە زۆر بۆ من ئاسان نەبێ کە بە بەردەوامی دەرکەوم و لە ناو کلیپەکانم دا بەشدار بم و دەمەوێ سرنجم لەسەر دەنگ و شیعر وملودیانەی بێ کە ھەڵیدەبژێرم ،ئەوە ی کە من کەی و چۆن دەردەکەوم. بڕوا ناکەم کە ڕووخساری من و دەرکەوتنی من گرینگێکی زۆری ھەبێت ،بەڵام ئەوە زۆر لەلام گرینگە کە دەبێ بە دڵنیایی دەنگم زیاتر لە جاران پەروەردە بکەم بۆ ئەوەی بتوانم خزمەتی ئارشیوی موسیقای کوردی پێبکەم و ئەو ڕێگایەی کە ھونەرمەندە گەورانەی ڕابردوو درووستیان کردووە من درێژەی پێبدەم. ماوەیەک پێش ئێستا زۆربەی ئێوە خۆشەویستان واتان ھەست دەکرد کە ئەو وێنەی کە بڵاو ببووە کە وێنەی کەسێک بوو لە کلیپەکانم، منم. ئێمەش ھیچ ڕوونکردنەوەیەکمان لەسەر نەدا لەبەر ئەوەی کە چ بۆ من و چ کۆمپانیای فەیمس پڕۆداکشن بابەتێکی گرینگ نەبوو و بۆ ئێمە زۆرترین شتێک کە دەبوو سرنجی بدەینێ و گرینگ بێ ئاڵبۆمی ڕاز بوو کە دەبوو بۆ ئێوە خۆشەویستان حازرمان کردبا و تەواوی ئەو بابەتانەی کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیکان ڕووی دا نەبوو بە ھۆی ئەوە کە پێویست بێ ڕوونکردنەوەی لەسەر بدەین. ئەگەر ئەو کەسانەی ھەواداری ڕاستەقینەی منن چێژ دەبیین لە دەنگی من و من ئەمڕۆش یان سبەی یان ھەر کاتێک کە پێویست بزانم لە کۆنسێرت یان کلیپ بیت دەردەکەوم و یەکتر دەبینینەوە بە دڵنیایی. بۆ خۆم پێم خۆشە بە سۆزی دەنگم لە یادی ئێوە بمینمەوە ،ھونەری کوردی بە ردەوام پێوێستی بە خزمە تە ،ھیوادارم ئە م توانایەم ھە بێ.یاخوا بمینن ،ئیوە نەبن سەناێک بونی نیە.♥️🙏🏻 @sanabarzanje @famous.production.nz @kurdmaxmusictv

A post shared by SANA BARZANJE🌺 (@sanabarzanje) on