فلۆپییەک بە ٨٤ هەزار دۆلار فرۆشرا

2019-12-09

3078 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلۆپی دیسکێک کە واژۆیەکی ستیڤ جۆبز، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆچکردووی ئەپڵی پێوەیە بە ٨٤ هەزار دۆلار فرۆشرا.

هۆکاری گرانی فلۆپییەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە واژۆی ستیڤ جۆبز بە گشتی زۆر دەگمەنە و هەمیشە ڕەتی کردووەتەوە واژۆ بۆ هەوادارەکانی بکات.

شایەنی باسە ئەمە یەکمجار نییە کە واژۆی ستیڤ جۆبز هێندە پارە بکات، لە مانگی ئەیلوولدا پۆستەرێکی ئەنیمەیشنی تۆی ستۆری کە واژۆی جۆبزی پێوەبوو بە ٣٠ هەزار دۆلار فرۆشرا، و ساڵی ڕابردووش داواکاری کارێک کە لە ساڵی ١٩٧٣دا واژۆی کردووە بە ١٧٤ هەزار دۆلار فرۆشرا.

Steve Jobs looking at the camera

ب.ع.