وێنە.. باڵندەیەک لایەکی نێرە و لایەکەی تری مێیە

2019-12-09

12342 جار خوێندراوەتەوە

+ -

باڵندەیەکی ناسراو بە کاردیناڵی باکوریی بە حاڵەتێکی دەگمەنی بۆماوەییەوە لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا گیراوە، کە وا دیارە دیوێکی نێر بێت و دیوێکی مێ بێت.

وەک لە وێنەکانی ماڵپەڕی تایمز نیوزدا دیارە، کاردیناڵەکە لایەکی سوورە و لایەکی سپی، کاردیناڵی سووریش نێرینەیە و سپیش مێینە.

ئەم باڵندەیە هەمان باڵندەی یاری بەناوبانگ "Angry Birds"ـە، بەڵام سەیرەکەی لەوەدایە کۆئەندامی زاوزێی هەردوو ڕەگەزەکەی لە لەشیدا کۆکردووەتەوە.

شایەنی باسە تەنیا ئەم باڵندەیە بەم شێوەیە نییە لە سروشتدا، لە ساڵانی ١٨٠٠ـەکانەوە زاناکان سەرنجی ئەم حاڵەتەیان داوە و لەو کاتەوە لە چەندین جۆر ئاژەڵدا بەدیکراوە، ئەم حاڵەتە پێیدەوترێت "bilateral gynandromorphism" و زۆرتر لە نێو مێرووەکاندا دەبینرێت، بۆ نموونە یەک لە ١٠ هەزار پەپوولە دەکرێت هەم نێرینە بن هەم مێینە.

Credit: Inland Bird Banding Association

Credit: Inland Bird Banding Association

A lobster with the same abnormality as the northern cardinal. Credit: University of Alberta

A gynandromorphic chicken. Credit: University of Alberta

 

ب.ع.