ڕێگایەکی ئاسان بۆ رزگاربوون لە خەمۆکیی

2019-12-09

5778 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توێژینەوەیەکی زانکۆی تەکساس دەریخستووە کە بە رێگایەکی ئاسان دەتوانیت بەسەر خەمی رۆژانەدا زاڵ ببیت ئەویش بەوەی خەمەکانت وەک کەسێک بهێنیتە بەرچاو و بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەیت.

لە فلمی ئەنیمەیشنی "Inside Out"ی کۆمپانیای پیکساردا هەستەکانی کچێکی ١١ ساڵە وەک چەند کەسێک نیشان دەدرێن کە لە ناو سەریدا کۆنترۆڵی دەکەن و ڕێی نیشان دەدەن، هەستی خۆشی و خەم و ترس و بێزکردنەوە و توڕەیی، بە هەر پێنجیان هەوڵ دەدەن ژیانی کچەکە بە ڕێیەکی باشدا ببەن، هەر یەکەو بەپێی ڕای خۆی.

بەڵام سەیر ئەوەیە توێژینەوەیەک کە لە جۆرناڵی ئۆنڵاین لایبرەریدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە تەماشاکردنی خەمەکان وەک کەسێک (کە لە فلمەکەدا هەیە) یارمەتیدەرێکی باشدەبێت لە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانیاندا، چونکە بەم شێوەیە هەست دەکەین خەمەکە بەشێک نییە لە ئێمە، بەڵکو بوونێکی جیایە و دەیەوێت بە لاڕێماندا ببات، لە کۆتاییدا دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە باشتر وایە گوێ لە مێشکمان بگرین نەوەک هەستە نەرێنییەکان.

بەشداربووانی ئەم توێژینەوەیە، کە لە زانکۆی تێکساس ئەنجامدراوە، داوایان لێکراوە کە خەمەکانیان وەک کەسێکی جیا سەیر بکەن، سەرنجدراوە کە دوای ماوەیەک هەستیان بە جیابوونەوەیەک کردووە لە خەمەکانیان، دواتریش بە تەواوی چاک بوونەتەوە.

ب.ع.