دۆزینەوەی میکرۆبێک نهێنی سەرەتاکانی ژیان هەڵدەماڵێت

2019-12-09

6792 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لە جۆرناڵی "Nature"دا بڵاوکراوەتەوە، باس لە میکرۆبێکی نەیزەکخۆر دەکرێت کە نهێنی شێواز و سەرەتاکانی ژیانی لەسەر هەسارەی زەوی ئاشکرادەکات.

ئەو میکرۆبە کە بە "Metallosphaera sedula" ناسراوە، پێش چوار ملیار ساڵ لەسەر نەیزەکەکانی دەوری زوییەوە هاتووەتە سەر زەوی و بەرگەی پلە گەرمییە زۆر بەرزەکانی قۆناغی سەرەتای دروستبوونی زەوی گرتووە.

گرنگی ئەم دۆزینەوەیە تەنیا لە بەرگەگرتنی میکرۆبەکەدا نییە، بەڵکو وێنەیەکمان نیشان دەدات سەبارەت بە شێوازە سەرەتاییەکانی ژیانی سەر زەوی و دەرەوەی زەوی، پاشان دەرگای لێکۆڵینەوەی زیاتر دەکاتەوە بە ڕووی مرۆڤایەتییدا تاکو لە زیندەوەرە ئاڵۆز و هۆشمەندەکان تێبگەن.

ئەوەی جێی سەرنجە لە ماوەی ڕابردوودا زانایان توانیوویانە چەند زیندەوەرێک بدۆزنەوە کە بە تەواوی توانای بەرگەگرتنی بۆشایی نێوان هەسارەکانیان هەیە و بە نزیکەیی لەسەر "هیچ" دەتوانن خۆیان بژیەنن.

ب.ع.