٤٠ مشک گەشتنە بۆشایی ئاسمان

2019-12-09

4168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانیای SpaceX پاکێجێکی گەیاندە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتیی، کە ٤٠ مشک و ڕۆبۆتێک و چەندین کەلوپەلی دیکەی تێدابوو.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئەی بی سی نیوز فەرماندەی وێستگەکە، لوکا پارمیتانۆ، قۆڵێکی ڕۆبۆتی درێژی بەکارهێناوە بۆ بردنە ژوورەوەی پاکێجە ٣ تەنییەکە کە ٤٢٠ کیلۆمەتری بڕیبوو تا گەشتبووە دەستی کەشتیوانەکان.

لە نێو کەپسولەکەدا ٤٠ مشک هەبوون کە بۆ تاقیکردنەوەی ماسولکە و ئێسک نێردراونەتەوە بۆشایی ئاسمان، هەشت دانەیان دەستکاریی جینەکانیان کراوە و ماسولکەی زەبەلاحیان هەیە، جیا لەمانیش ١٢٠ هەزار کرمی مێرووخۆر نێردراوە تاکو لە تاقیکردنەوەی کشتوکاڵیدا بەکاربهێنرێن.

لە سەروو هەمووشیانەوە ڕۆبۆتێکی ژیر بە ناوی سایمنەوە گەشتووەتە وێستگەکە، تاکو لە تەنیاییدا یارمەتیدەری کەشتیوانەکان بێت و لە خەمەکانیان کەم بکاتەوە، بۆ هەرکام لە کەشتیوانەکانی ناساش سەرو دیاری سەری ساڵ نێردراوە.

 

Image result for mighty mouse spacex

ب.ع.