ماددەیەك لە دەبەی پلاستیکدا ئەگەری تووشبوون بە نەزۆکی و شێرپەنجە زیاددەکات

2019-12-08

6192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، بوونی ماددەی " BPA" لە ئاوی دەبەی پلاستیکیدا ئەگەری تووشبوون بە نەزۆکی و شێرپەنجە و چەندین نەخۆشی دیکە زیاتر دەکات.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بەوەکردوە، توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، مرۆڤ زیاد لە پێویست بەر ماددەی زیانبەخش دەکەوێت زیاتر لەوەی کە درکی پێدەکات بەتایبەت لە رێگەی ئەو خواردن و خواردنانەوە کە دەکرێنە ناو قوتوی پلاستیکییەوە.

باتریشیا هانت، توێژەر لە زانکۆی واشنتۆن کە بۆ یەکەمجار ماددەی BPA ئاشکراکرد دەریخستووە کە ئەم ماددەیە ژەهرە و لە پلاستیکدا هەیە، ئەگەر بە بڕێکی کەم بچێتە جەستەی مرۆڤەوە ئەوا زیانێکی ئەوتۆی نەبێت، بەڵام ئەگەر بڕەکەی زۆر بێت ئەوا دەکرێت ببێتە هۆی ژەهراویبوون.

لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژە بەوەکراوە کە ئەم ماددەیە کاریگەریی نەرێنی لەسەر پسێرم و هێلکە و کرۆمۆسۆمەکانی پیاوان و ژنان دەبێت.

جگە لەوەش کاتێك دەچێتە جەستەوە کارلێك لەگەڵ وەرگرەکانی هۆرمۆنی ئەسترۆجین و هۆرمۆنەکانی غودەی دەرەقی دەکات، کە ئەمەش پەیوەندیی هەیە بە تووشبوون بە نەزۆکی و ئۆتیزم و قەڵەوی و نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم زیاتر دەکات.

ژ.ن