بۆچی لە زستاندا قژ زۆر دەوەرێت؟

2019-11-21

22772 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێک لە خانمان لە وەرزی زستاندا قژیان بە راددەیەکی زۆر دەوەرێت کە بووەتە مایەی بێزارییان و تەنکبوونی قژیان، بەگوێرەی پزیشکان هۆکارەکەی کەمبوونەوەی ڤیتامین Dیە لە جەستەدا.

گۆڤاری ئین ستایلی ئەڵمانی، ئاماژەی بە راپۆرتێکی پزیشکی کردووە دەربارەی هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ لە زستاندا، کە گەراندوویانەتەوە بۆ کەمبوونەوەی ڤیتامین D لە جەستەدا کە بەهۆی لاوازبوونی ئاستی تیشکی خۆرەوەیە لەو وەرزەدا.

کەمبوونەوەی ڤیتامین D کاریگەریی نەرێنی هەیە لەسەر گەشەی ڕەگی مووەکان و لەدەستدانی بەهێزی قژ کە وادەکات بە خێرایی قژەکە بوەرێت.

پزیشکانی بواری جوانکاریی و تەندروستیی ئاشکرایانکردووە، بۆ گەڕانەوەی بەهێزی بۆ ڕەگی قژ، گیراوەی زەردەچەوە و جیسینگ بەکاربهێنرێت، یاخود گرنگی بەو بەرهەمانە بدرێت کە ڤیتامین B6 و کبریتات و زینک و ترشی ئەزیلاکی تێدایە.

لەگەڵ ئەوەشدا خۆدانەبەر تیشکی خۆر لە وەرزی زستاندا بەپێی پێویست هۆکاری سەرەکی دابینکردنی بڕی پێویستی ڤیتامینD یە، چونکە جەستە هاندەدات بۆ دەردانی ئەو ڤیتامینە.

Related image

ئ.ل