وێنە.. ئەو گۆڕانکارییانەی لە ماوەی ١٠ ساڵدا لە ژیانی مرۆڤایەتیدا ڕوویانداوە

2019-11-21

8044 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیادبوونی گەشەی تەکنەلۆژیا و بەرەوپێشچوونی زۆربەی کۆمەڵگەکانی جیهان، شێوازی ژیانیش لە زۆربەی ڕووەکانەوە گۆرانکاری بەسەردا هاتووە، بەجۆرێک دەتوانرێت هەست بە گۆرانکاریی و جیاوازییەکان بکرێت.

ماڵپەڕی برایتساید لە بابەتێکدا بە وێنە جیاوازی ١٠ ساڵ پێش ئێستای خستووەتە ڕوو کە چۆن ژیان لەو ماوەدا لە زۆر ڕووەوە گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە، بە جۆرێک لە ئێستادا سەیرانەکان بووە بە وێنە و دەربڕینە سۆزدارییەکان بووە بە وشەی سادە و فێربوونیش وەک جاران بەهای نەماوە، دیارە ژیان بەبێ ئەوەی هەستی پێبکرێت بەردەوام لە گۆڕانکارییدایە، هەروەک جیاوازی نێوان ١٠ ساڵ پێش ئێستا لەم وێنانەدا دەردەکەوێت:

- ئەو کاتەی بە هیچ جۆرێک پۆستکردن و بڵاوکردنەوەی وێنەکان لە ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەبووە، هەوڵەکان بۆ کارێکی جوان ماندوبوونێکی زۆری ویستووە.

15+ Illustrations That Show How Much the World Has Changed in Just 10 Years

- ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان جاران مرۆڤ کۆنترۆڵی دەکرد بەڵام ئەگەری هەیە لە ئێستادا ئەو ئامێرانە بەهۆی پێشکەوتنیانەوە مرۆڤ کۆنترۆڵ بکەن.

15+ Illustrations That Show How Much the World Has Changed in Just 10 Years

- گۆرانکاریی لە گیاندار و دارستانەکاندا بووە بە جۆرێک ژینگە و ڕێژەی سەوزایی پێشێلکراوە.

15+ Illustrations That Show How Much the World Has Changed in Just 10 Years

- چێژوەرگرتن لە ساتە خۆشەکان و شتە سادەکان گۆرانکاریی بەسەردا هاتووە.

15+ Illustrations That Show How Much the World Has Changed in Just 10 Years

- ئاو و هەوای جاران بەهۆی ڕێژەی سەوزایی و گرنگیدان بە پاکوخاوێنییەوە پاکبووە، بەڵام ئێستا زیاتر گرنگی بە کارگەکان دەدرێت و ژینگە و هەوا پشتگوێخراوە و هیچ نەماوە بۆ هەناسەدان.

15+ Illustrations That Show How Much the World Has Changed in Just 10 Years

- هاوکاریکردن و یارمەتیدانی خەڵکی لە ڕووداو و نوقم نەبوون گۆرانکاریی بەسەردا هاتووە.

15+ Illustrations That Show How Much the World Has Changed in Just 10 Years

- بۆ دەستکەوتنی کارێک لە جاراندا شارەزایی و بڕوانامەی دەویست، بەڵام ئیستا وەک جاران نەماوە و بروانامە گرنگییەکەی جارانی نەماوە.

15+ Illustrations That Show How Much the World Has Changed in Just 10 Years

- کاتێک بیری هاوڕێیەکت دەکرد سەردانیت دەکرد و هەستەکانت دەردەبڕی، بەڵام لە ئێستادا بووە بە سەیرکردنی وێنەکەی.

15+ Illustrations That Show How Much the World Has Changed in Just 10 Years

- جاران منداڵ بەرپرسیارێتی هەڵەکانی وەردەگرت، بەڵام ئێستا بەرپرسیارێتییەکە خراوەتە ئەستۆی مامۆستاکان.

15+ Illustrations That Show How Much the World Has Changed in Just 10 Years

- جەستەی مرۆڤ بەهۆی زۆر بەسەربردنی کات بە دیار ئامێرە تەکنەلۆژییەکان گۆرانکاریی بەسەردا دێت بە جۆرێک نوشتانەوەی بڕبرەی پشت زیاتر دەبێت.

15+ Illustrations That Show How Much the World Has Changed in Just 10 Years

ئ.ل