ڤیدیۆ.. ماددەیەکی ڕوون هەموو شتێک دەشارێتەوە

2019-11-21

34145 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانیایەکی کەنەدی تایبەت بە پۆشاکی سەربازیی جۆرە ماددەیەکی ڕوونی دروستکردووە کە وەک شووشە وایە، توانای شاردنەوەی کەسەکان و تەنەکانی هەیە.

ماڵپەڕی یەمەن نیوز لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، ئەوەی ئەو کۆمپانیا دروستیکردووە خەیاڵ نییە و پشت بە هیچ جۆرە وزەیەک نابەستێت لە توانایدایە هەرچییەک لە پشتییەوە بێت تەنانەت مرۆڤیش بیشارێتەوە، لە توانایدایە بە شێوەیەکی باش کار بکات و لە هەرجێگە و کاتێک بەکاردەهێنرێت.

Related image

کۆمپانیای HyperStealth Biotechnology کەنەدی ١٥ی تشرینی دووەم ئەو بەرهەمە نوێیەی بڵاوکردووەتەوە، لەگەڵ چۆنییەتی بەکارهێنانەکەی.

گای کریمەر بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، بەشێک لە زانایانی فیزیا پێیان وابووە کە مەحاڵە کاسێک لە ڕێگەی ماددەیەکی ڕوونەوە بشارێتەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو بەرهەمە تەنها کار لەسەر ڕوونی ناکات، بەڵکو لە بارودۆخی تیشکی ژێر سور و شەپۆلی کورت کاردەکات، هیوادارە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا گەشە بە بەرهەمەکەیان بدەن و بە شێوەیەکی زانستییانە بیخەنە بەردەست.

ئ.ل