شاومی تایبەتمەندییەک بەردەستدەکات کە دەکرێت سەدان کەس لە مردن ڕزگار بکات

2019-11-21

3890 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شاومی لە رێگەی زیادکردنی تایبەتمەندییکەوە ژیانی سەدان کەس لە مردن رزگاردەکات

کۆمپانیای شاومی بۆ دروستکردنی مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، لە کۆنفرانسی پەرەپێدانی تەکنەلۆجیای پەکیندا ڕایگەیاند، بە نیازە تایبەتمەندی ئاگادارکردنەوەی پێش بومەلەرزە بۆ ئامێرەکانی زیادبکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی روسیا تودەی، کۆمپانیاکە لە نوێترین وەشانی سیستمی MIUI 11دا بەکارهێنەرانی ئامێرەکەی چەند چرکەیەک پێش ڕوودانی بوومەلەرزە ئاگاداردەکاتەوە ئەگەر نزیک شوێنی مەترسی بن، بەمەش لەوانەیە گیانی سەدان کەس لە مەترسی ڕزگاربکات.

شاومی ئەم تایبەتمەندییەی بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای Care-Life دا پەرەپێداوە، کە پەیمانگایەکی تایبەتمەندی لێکۆڵینەوەیە لە کارەساتە سروشتییەکان، بۆ یەکەمجار مانگی ئەیلولی ڕابردوو لە پارێزگای سیشوانی چین، کە پارێزگایەکە بە زۆری بومەلەرزە بەناوبانگە، تاقییانکردەوە.

Image result for xiaomi earthquake

ب.ع.