ڤیدیۆی تەقینەوەی کەشتییەکی ئاسمانی ئینتەرنێتی داگیرکردووە

2019-11-21

19295 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کەشتی ئاسمانی کۆمپانیای "SpaceX" کە ناوی ستارشیپ بوو دوای هەڵەیەکی هونەری ڕۆژی چوارشەمە تەقییەوە.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا کۆمپانیاکە کە شەوی ڕابردوو لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیان بڵاویان کردووەتەوە دەڵێت "ئامانج لەم تاقیکردنەوەیە پەستاوتنی کەشتییەکە بوو تا زۆرترین ڕادە کە بتوانین، بۆیە ئەم ئەنجامە یەکجار واش چاوەڕواننەکراو نەبوو."

کۆمپانیا ئەمریکیەکە بە مەبەستی گواستنەوەی مرۆڤ و کەلوپەل بۆ چەند جێگایەکی دیاریکراوی گۆی زەوی ئەو کەشتییەی دروستکردبوو، بەڵام وادیارە نموونە سەرەتاییەکانی مژدەبەخش نین، هەرچەندە ڤیدیۆی تەقینەوەکەی جیهانی ئینتەرنێتی تەنیووە بەڵام بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە دەڵێت کە شکستێکی گەورە نییە و لە ئێستادا کار لەسەر نموونەیەکی نوێ دەکەن.

 

ب.ع.