لە زیادکردنێکدا گرانترین هەڵۆی جیهان فرۆشرا

2019-11-21

20060 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گرانترین هەڵۆی جیهان لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە نزیک ڕیازی پایتەختی سعودییە بە ١٠٦ هەزار دۆلار فرۆشرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی عەرەب نیوزی سعودی، هەفتەی ڕابردوو لە زیادکردنێکدا پێنج هەڵۆی گرانبەها فرۆشران، کە گرانترینیان بە بڕی ٤٠٠ هەزار ڕیاڵی سعودی (١٠٦ هەزار دۆلار) فرۆشرا، بەمەش بووە گرانترین هەڵۆی جیهان کە تا ئێستا فرۆشرابێت، کۆی نرخی چوار دانەکەی دیکە گەشتە ٣٠ هەزار و ٣٤٠ دۆلار.

سەرۆکی ڕێکخراوی حەفرەلباتن بۆ کڕین و فرۆشتنی هەڵۆ ئاماژە بەوە دەکات، ڕێکخراوەکەیان گەورەترین بازاڕی دروستکردووە بۆ فرۆشتنی هەڵۆ لە جیهاندا، کە تیایدا زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ باڵندە بوونی هەیە.

ب.ع.