2019-11-19
7857 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پیاوێك لە ئیندۆنیزیا تەنیا بە دانیشتن و بیرکردنەوە دەتوانێت مێرووی جیاواز بانگ بکات و لەخۆی کۆبکاتەوە.
ماڵپەڕی نیوز فلەیر بڵاویکردووەتەوە، پیاوەکە ناوی عەبدولغەنییە و دانیشتووی وڵاتی ئیندۆنیزیایە، ڤیدیۆکەش ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە لە باخچەی ماڵەکەی خۆیدا گیراوە، کە تیایدا سەدان مێش و هەنگ تەنیا بە دانیشتن لەخۆی کۆدەکاتەوە.
بەپێی لێدوانی ئەو کەسانەی ئامادەبوون لەوێدا، عەبدولغەنی تەنیا ١٠ خولەکی پێویستبووە بۆ کۆکردنەوەی سەدان مێروو لە خۆی.
ب.ع.