کتێبی تارمایی درۆ بڵاوکرایەوە

2019-11-19

2161 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کتێبەکە دەقێکی شانۆییە و خوێندکارێکی بەشی شانۆ نووسیویەتی.

خویندکارێکی بەشی شانۆ لە قەزای دوکان دەقیکی شانۆیی لە دووتوێی کتێبێکدا بەناوی تارمایی درۆ بڵاوکردەوە، گیڤارا جەبار نووسەری کتێبەکە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تیی راگەیاند، "دوای هەوڵێکی زۆر و خوێندنەوەی چەندین دەقی شانۆیی  و بەشداریکردن لە چەندین کاری هونەریدا، توانیوویەتی ئەو شانۆنامەیە بنوسێت و بە خوێنەرانی کتێب و بەتایبەتی هونەرمەندان ئاشنا بکات."

گیڤارا جەبار دانیشتووی قەزای دوکانە و خوێندکاری بەشی هونەریی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شەهید جەعفەرە لە کۆیە، هاوکات بەڕێوەبەری چالاکییەکانی گروپی شانۆی دوکانە و خاوەنی دوو کورتە فیلم و کتێبی تارمایی درۆیە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی نووسینی ڕۆمانێکە بەناوی دوای خۆرهەڵاتن.