رۆژانە خواردنی بادەم چی بەسەر جەستەدا دەهێنێت؟

2019-11-08

116381 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانایانی ئەمریکی، خواردنی بادەم دڵ لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت، لەگەڵ ئەوەشدا پارێزگاری لە تەندروستیی پێست دەکات.

ماڵپەڕی برایتساید لە بابەتێکدا ئاماژەی بە گرنگی خواردنی بادەم کردووە بۆ لەش، ئەگەر ڕۆژانە بخورێت ئەم گۆڕانکارییانە لە جەستەدا ڕوودەدات:

- پێست لە زیپکە و پەڵەی گەنجانە دەپارێزێت

4 Things That Happen to Your Body If You Start to Eat Almonds Every Day

بەهۆی دەوڵەمەندیی بادەم بە ڤیتامین ئی، سوڕی خوێن لە جەستە و ڕووخساردا زیاد دەکات، رەونەق و گەشی بە پێست دەدات و لە زیپکە و پەڵە دەیپارێزێت، بەتایبەت ئەگەر ڕۆژی شەش دەنگ بادەم بخورێت.

- هاوسەنگیی شەکر لە خوێندا رادەگرێت

4 Things That Happen to Your Body If You Start to Eat Almonds Every Day

ئەو کەسانەی شەکرەی جۆری دوویان هەیە بە خواردنی بادەم، هاوسەنگی شەکر لە خوێنیاندا رادەگیرێت، چونکە ڕێگری لە کۆبوونەوەی گلوکۆزی زیادە دەکات لە خوێندا.

- پێست تووند دەکاتەوە و لە سلیلۆت ڕزگاری دەکات

4 Things That Happen to Your Body If You Start to Eat Almonds Every Day

خواردنی بادەمی نەبرژاو جگە لەوەی سوود بە ئەندامەکانی ناوەوەی لەش دەگەیەنێت، هۆکارێکیشە بۆ گەڕاندنەوەی ڕێکی جەستە و نەهێشتنی سلیلۆت، بەتایبەت بۆ ئەو ئافرەتانەی بەهۆی دووگیانییەوە شێوەی جەستەیان تێکچووە.

- بۆ مێشکی منداڵ باشە و ئاستی زیرەکیی زیاتر دەکات

4 Things That Happen to Your Body If You Start to Eat Almonds Every Day

ئەو ژنانەی دووگیانن هەفتەی ٧٤ گرام بادەم بخۆن جگە لەوەی سوود بە تەندروستیی دایکەکە دەگەیەنێت، هۆکارێکیشە بۆ زیادبوونی ئاستی زیرەکیی کۆرپەکەی سکی، بەهۆی یارمەتیدانی گەشەی مێشکی منداڵەکەوە.

ئ.ل