شنیار نوێترین ڤیدیۆکلیپی بڵاوکردەوە

2019-11-08

20482 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شنیار محەمەد نوێترین ڤیدیۆکلیپی بەناوی "شاری غەریب" بڵاوکردەوە.

لەبارەی ڤیدیۆکلیپەکەوە شنیار بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەم گۆرانییە تێکستی خۆمە و ئاوازەکەی هەردی مورادی دایناوە و کاری لەسەر میوزیك کردووە.

هەروەها کلیپەکە لە دەرهێنانی دیاکۆ موغتەدیرییە و ریکۆردەکەی لە چەند شوێنێکی جیاوازی شاری سلێمانی کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە ئێستادا کار لەسەر بەرهەمێکی جیاوازتر دەکات و دڵنیایە ئەم بەرهەمە جێی خۆی لە دڵی بینەرانیدا دەگرێت.

شنیار محەمەد ئەمین خەڵكی هەڵەبجەی شەهیدە و لەشاری سلێمانی دەژی، ماوەی سێ ساڵە دەستی بە کاری هونەری کردووە و بەم دواییانە دوو بەرهەمی تایبەت بە خۆی بڵاوکردووەتەوە.