وێنە.. بەهۆی نەخۆشییەوە روخساری منداڵێک بە بوکەڵە وەسف دەکرێت

2019-11-05

15398 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 بەهۆی نەخۆشییەکی بۆ ماوەییەوە ڕوخساری منداڵێک لە جۆرە بوکەڵەیەکی لە خوری دورستکراو دەچێت، بەجۆرێک گۆناکانی زۆر گەورەبوون کە لە منداڵی تری هاوتەمەنی ناچێت.

ماڵپەڕی ڕائیج نوسیوویەتی، ئەو منداڵە کە بە جافن بانگ دەکرێت و تەمەنی ١٨ مانگە توشی حاڵەتێکی دەگمەنی بۆ ماوەی بووە، کە ڕوخسارێکی گەورەی هەیە و گەورەتر لە هاوتەمەنەکانی دەردەکەوێت.

منداڵەکە کاتێک لە دایکبووە گۆناکانی بە شێوەیەکی ناسروشتیی گەشەی کردووە، جگەلەوەش چەندین گرێ لە ژێر پێستیدا دەرهێنراون.

جافن لە حەوت مانگی یەکەمی لە دایکبوونییەوە لە نەخۆشخانە بووە، بۆئەوەی چارەسەری نەخۆشییەکەی بکرێت، بە بەردەوامی دەرزی لێدراوە و چەندین نەشتەرگەریی جیاوازی بۆ کراوە.

لە چوارەم ڕۆژی لەدایکبوونییەوە خراوەتە ژێر چارەسەری ڕێککردنەوەی ماسولکەکانی روخسارییەوە، لەگەڵ دەرزیی بۆ دەرهێنانی ئەو دەردراوانەی لە روخساریدا کۆبوونەتەوە.

بملامح دمية من القطن.. حالة نادرة لطفل يولد بخدود ضحمة للغاية

بملامح دمية من القطن.. حالة نادرة لطفل يولد بخدود ضحمة للغاية

بملامح دمية من القطن.. حالة نادرة لطفل يولد بخدود ضحمة للغاية

بملامح دمية من القطن.. حالة نادرة لطفل يولد بخدود ضحمة للغاية

ئ.ل