لە کۆیە مندڵانی باخچەی ساوایان ماراسۆن دەکەن

2019-10-31

7967 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 

زیاتر لە ١٠٠ منداڵی باخچەی ساوایانی کۆیە لە ماراسۆنێکدا بەشداریان پێ دەکرێت و خەڵاتیان بەسەردا دابەش دەکرێت.

هەمووان تەمەنیان لە نێوانی ٤ بۆ ٥ ساڵە، لەسەر شەقامێکی گشتی شارەکە  بەڕیز راوەستاون چاوەڕێی ئەوەن مامۆستا فەرمانیان پێ بکات بۆ ڕاکردن.

بنار جەبار بەڕێوەبەری باخچەی نارە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند :ئامانج لە ماراسۆنەکە خۆشەویست کردنی وەرزشە لە لای منداڵان و ئاشنایەتی کردنیانە بە ماراسۆن لە وەرزشدا.

ئەوەشی وت، لە ئایندەدا هەوڵدەدەین منداڵەکانمان بە زۆرێک لە یارییە هونەریی و وەرزشییەکان ئاشنا بکەین.

ماراسۆن یەکێکە لە یارییە وەرزشییەکان کە ساڵانە و لە دنیادا بۆ سەرجەم ئاستەکانی تەمەن ڕێکدەخرێت و بەڕێوەدەچێت.