چەند هۆکارێكی چاوەڕوان نەکراو وادەکەن دەمارەکانی ژێر پێست روونتر دەربکەون

2019-10-21

112647 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەگەڵ ئەوەی دەرکەوتنی دەمارەکان بە شێوەیەکی روونتر بە پێستەوە حاڵەتێکی ئاساییە، بەڵام هەندێكجار دەکرێت ئاماژە بێت بۆ کێشەیەکی تەندروستی و باشترە پشتگوێ نەخرێت.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی ئەلوەتەن ڤۆیس ئاماژەی بە دیارترینی ئەو هۆکارانە کردووە، کە وادەکەن دەمارەکان زیاتر لەژێر پێستدا دەربکەون، بەم جۆرە:

١. رەنگی پێست

ئەو کەسانەی کە رەنگی پێستیان کراوەیە بە ڕاددەیەکی زیاتر دەمارەکانی ژێر پێستیان دەردەکەوێت، هەروەها لەگەڵ بەساڵاچووندا چینی چەوری ژێر پێست کەمدەبێتەوە، بۆیە دەمارەکانیان زیاتر دیاردەبێت، لەگەڵ ئەمەشدا هەندێك کەس دەمارەکانیان زیاتر لە چینی سەرەوەی پێستیانەوە نزیکە، بۆیە روونتر دەردەکەوێت.

٢. راهێنانی وەرزشی

دوای وەرزشکردن ماسولکەکان دەئاوسێن، ئەمەش وادەکات دەمارەکان زیاتر دەربکەون و روونتر بن، بەڵام دوای ئەوەی ئاوسانی ماسولکەکان کەمدەبنەوە دەرکەوتنی دەمارەکانیش کەمدەبێتەوە.

٣. لەکاتی دووگیاندا

زۆرێك لە ژنان لەکاتی دووگیانیدا دەمارەکانی جەستەیان بە شێوەیەکی روونتر دەردەکەوێت، ئەمەش مایەی دڵەڕاوکێ نییە و تەنها بەهۆی ئەوەیە کە ئاستی خوێنی بەرزە و ئەو خوێنە زۆرە بە قورسی لە دەمارەکاندا کەمدەبێتەوە.

٤. دابەزینی چەوری

دابەزینی ئاستی چەوری لە خوێندا وادەکات دەمارەکان زیاتر بئاوسێن و دەربکەون، بەتایبەت لە کەسە لاوازەکاندا کە چەوری ژێر پێستیان کەمە.

٥. نەخۆشییە جیاوازەکان

دەکرێت هۆکاری دەرکەوتنی دەمارەکان بەم شێوەیە بەهۆی بوونی هەندێك کێشەی تەندروستییەوە بێت، وەك دەوالی و نەخۆشیی دەمارەکان، کە باشتروایە پشتگوێ نەخرێن.

ژ.ن