زانایان سوودێکی دواکەوتنیان ئاشکراکرد

2019-10-21

10780 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کەس حەزی لە درەنگ کەوتن نییە، بەڵام هەندێک کەس هەر ناتوانن کاتەنانیان ڕێک بخەن و درەنگ نەکەون بۆ ژوان یان شوێنی کارەکانیان، بەڵام خۆشبەختانە ئەم خووە دیوێکی ئەرێنی هەیە، ئەوانەی بەو شێوەیەن زۆرتر دەژین.

هەرچەندە ئەوانەی هەرگیز لە کاتی خۆیدا لە سەر کار نین بە تەمبەڵ و ناپەرپرس دەبینرێن لەلایەن خەڵکەوە بەڵام توێژەرانی زانکۆی هارڤارد لە رێگەی توێژینەوەیەکەوە کە لە گۆڤاری ئۆنلاینی زانستی "هارڤارد هێلس پەبڵیشینگ" بڵاوکراوەتەوە ئاشکرایانکردووە، ئەو کەسانە ئاسوودەترن لەوانەی کە پابەندن بە کاتەوە.

ئەو کەسانەی درەنگ کەوتن بووە بە خوو تیایاندا، ناهێڵن کات کۆنترۆڵی هەست و سۆزیان بکات و بەمەش ئارامتر دەبن لە ژیاندا بە بەراورد بە کەسانی دیکە.

نەک تەنها ئارامی و تەمەن درێژی، زانایان درەنگکەوتنی بەردەوام دەبەستنەوە بە دڵخۆشیشەوە و ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەوانەی وەک پێویست پابەند نین بە کاتەوە گەشبینتر و دڵخۆشترن بە گشتی بە بەراورد بە کەسانی تر.

Image result for late people

ب.ع.