گەورەترین خێزانی بەریتانیا منداڵی ژمارە ٢٢یان دەبێت

2019-10-21

12322 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێکی بەریتانی کە ٢١ منداڵی هەیە، لە ئێستادا دووگیانە و بەم نزیکانە منداڵی ٢٢هەمینی دەبێت.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاوکراوەتەوە، سو ڕادفۆردی تەمەن ٤٤ ساڵ کە ڕیکۆردی گەورەترین خێزانی بەریتانی شکاندووە بەوەی کە ٢١ منداڵی بووە، وێنەی سۆنەری تازەترین منداڵی ناو سکی نیشان دەدات و دەڵێت "کەواتە خەڵکینە ئێستا دەیزانن. منداڵمان دەبێت، ئێستا لە هەفتەی ١٥هەم داین و بەم زووانە ڕەگەزی کۆرپەکەمان بۆ دەردەکەوێت."

تەواوی  خێزانەکە لە ماڵێکدا دەژین کە ١٠ ژووری نوستنی تێدایە، تەنیا دوو منداڵە گەورەکەیان ماڵەوەیان جێهێشتووە.

بژێوی ژیانی خێزانەکە لەسەر نانەواکەی باوکیانە و هەفتانە ١٧٠ یۆرۆ وەردەگرن لە حکومەتی بەریتانیاوە، بۆ خواردن کڕینی هەفتانەشیان نزیکەی ٣٥٠ یۆرۆ خەرج دەکەن.

Sue Radford is pregnant with her 22nd child

The Radfords live in a 10-bedroom house

 

ب.ع.