ڤیدیۆ.. ئافرەتێکی تەمەن ٨٢ ساڵ شناو دەکات

2019-10-21

3222 جار خوێندراوەتەوە

+ -


ئافرەتێکی بەتەمەن کە خاوەنی جەستەیەکی وەرزشییە بەجۆرێک کەم گەنج ئەو جەستەیان هەبێت، ئەگەرچی تەمەنی ٨٢ ساڵە بەڵام بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر شناو دەکات.

ماڵپەڕی ئەی بی سی هەواڵی بڵاویکردووەتەوە، ماجی دیسانتی کە خزمەتی سەربازی ئەمریکی لە شەڕی ڤێتنام بەشداریکردووە، بەوهۆیەشەوە پلەی "مقەدەم"ی پێدراوە، پێش فڕینی فڕۆکەکەی لەگەڵ کارمەندێکدا شناو دەکات.

هەروەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە بۆ حەوت جار بەبێ وەستان شناو دەکات، پێشتر وەک پەرستار لە شەڕی ڤێتنام بەشداربووە، ئامادەبووە بە جلی سەربازییەوە گەشت بۆ ئەریزۆنا بکات.

زۆربەی بینەرانی ڤیدیۆکە ئاماژەیان بەوەکردووە، دیارە خاوەن جەستەیەکی تەندروستە ئەگەرچی تەمەنی گەیشتووەتە هەشتاکان، بەشێکی تریش نوسیوویانە زۆر گەنج ناتوانن ئەو جۆرە وەرزشە بکەن.