کچێك لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەجوانترین منداڵی جیهان ناسراوە

2019-10-17

17312 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کچێکی روسی بەناوی ئیلینا یکوبوفا کە تەمەنی شەش ساڵە بە دەنگدانێکی جیهانی تایبەت توانی نازناوی جوانترین منداڵی جیهان بباتەوە.

ماڵپەڕی روسیا تودەی لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم کچە روسییە کە قژێکی ئاڵتوونی هەیە، لە تەمەنی چوار ساڵییەوە کاری نمایشکاری جلوبەرگدەکات بۆ براندەکانی (Monnalisa Kids و Yudashkin kids و Gloria Jeans).

هەروەها هەژمارێکی تایبەتیی هەیە لە ئینستاگرام و دایکی سەرپەرشتیی دەکات وێنە فۆتۆگرافەرییەکانی لەوێدا بڵاودەکاتەوە، ئەکاونتەکەی  ٢٥ هەزار فۆڵۆوەری هەیە کە لە زۆرینەی وڵاتانی جیهانەوە سەیری وێنەکانی دەکەن و کۆمێنتی بۆ دەنوسن وەك "فریشتە بچوکەکە"، "نەرمونیانترین کچی جیهان" و هتد، هەر وێنەیەکیشی ژمارەیەکی زۆر لایك دەکرێت.

رۆمان کوخارا کە سەرپەرشتی کارەکانی دەکات وتی: نهێنی سەرکەوتنی ئەم کچە تەنها جوانییەکەی نییە بەڵکو ئەو کارانەیەتی کە بۆ خۆ بەرەوپێشبردن دەیانکات.

الروسية يكوبوفا أجمل طفلة في العالم على الإنترنت (صور)

الروسية يكوبوفا أجمل طفلة في العالم على الإنترنت (صور)

الروسية يكوبوفا أجمل طفلة في العالم على الإنترنت (صور)

ژ.ن