کارمەندێکی پێشوازیی تەمەنی ١٠١ ساڵە و بەردەوامە لە کارکردن

2019-10-17

4610 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێکی ئەمەریکی تەمەن ١٠١ ساڵ لە پێشانگایەک لە ویلایەتی تکساسی ئەمەریکی کاردەکات، کارمەندی پێشوازییە لە سەنتەری میوانداری لە ناوچەیەك بەناوی "زەوی پێشانگاکان" و لە هەموو هەفتەیەك دەوامی تەواو دەکات لە رۆژی دووشەممەوە تا هەینی.

روز لاندین بە تۆڕی هەواڵی ئەمەریکی سی بی ئێسی وتووە: "هەستێکی سەرسوڕهێنەرم هەیە چونکە ئیشێک دەکەم، دانیشتن لەماڵەوە هەرگیز کارێکی بەچێژنییە لەدوای خانەنشین بوونەوە".

لاندێن بەردەوام سەردانی ئەم پێشانگایەی کردووە بەر لەوەی ببێت بە کارمەندێك لەوێ، بەردەوام نەخشەکانی بڵاوکردووەتەوە و بە زەردەخەنەوە یارمەتی سەردانیکەرانی داوە کە رێگەکەیان بزانن، دواتر دەستی بە کارکردن کردووە و ماوەی ١٥ ساڵە بەردەوامە لەسەر ئەم کارەی.