چی بەسەر جەستەتدا دێت ئەگەر ڕۆژانە چوار دەنک گازۆ بخۆیت

2019-10-17

44804 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گازۆ بە تامە شیرینە چەورەکەی و شێوە تایبەتیەکەی ناسراوە. هەرچەندە زۆربەمان حەزمان لێیەتی، بەڵام ڕەنگە هیچ بیرۆکەیەکت نەبێت لەسەر ئەوەی کە گازۆ دەکرێت چی کاریگەریەکی سەرسوڕهێنەری لەسەر جەستەت هەبێت بەهۆی ئەو ماددە خۆراکیانەی تێیدایە.

بەگوێرەیی ماڵپەری برایتساید خواردنی چوار دەنک گازۆ ڕۆژانە ئەم سوودانەی هەیە

 ١. ڕووخسارت دەست بە گەشانەوە دەکات.

What Will Happen to Your Body If You Eat 4 Cashews Every Day

گازۆ سەرچاوەیەکی گەورەی مس و دژە ئۆکسانەکانە کە هەردووکیان بۆ پێست بەسوودن. دژە ئۆکسانەکان بەوە ناسراون کە نیشانەکانی پیربوون ناهێڵن، مسیش هاوشانی ئەنزیمەکان، کۆلاجین بەرهەمدەهێنن کە بەرپرسیارە لە گێڕانەوەی شێوەی پێست بۆ باری ئاسایی.

٢. زۆر کەمتر نەخۆش دەکەویت.

What Will Happen to Your Body If You Eat 4 Cashews Every Day

گازۆ سەرچاوەیەکی سەرەکی زینکە. ئەم پێکهاتە کیمیاییە گرنگە بۆ گەشەپێدانی خانەکانی سیستەمی بەرگری لەش، بەرهەمهێنانی ئەنزیمەکانی دژە ئۆکسان وچالاکیەکانی سیستەمی بەرگریت بە شێوەیەکی گشتی.

٣. ئێسکەکانت پتەوتردەبن.

What Will Happen to Your Body If You Eat 4 Cashews Every Day

تەنها ئۆنسەیەک گازۆ دەتوانێت ٣٠% پێویستی مسی ڕۆژانە و ٢٠% مەگنیسیۆمی ڕۆژانە دابین بکات. مس پاڵپشتی گەشەسەندنی ئێسکەکانت و شانە دروستکەرەکانت دەکات، لە کاتێکدا مەگنسیۆم یارمەتی جەستەت دەدات کالیسیۆم بمژێت و مەترسی گەشەسەندنی ئێسکەنەرمە کەمدەکاتەوە.

٤. چاوەکانت پارێزراو دەبن.

What Will Happen to Your Body If You Eat 4 Cashews Every Day

گازۆ دەوڵەمەندە بە لیوتین و زیەزانسین، ئەو دژە ئۆکسانانەی گرنگن بۆ تەندروست هێشتنەوەی چاوەکانت. ئەگەر ڕۆژانە بخورێت، ئەم دژە ئۆکسانانە بیننێکی باشت بۆ دابین دەکەن و لەو نەخۆشیانە دەتپارێزن کە بەهۆی ژینگەوە توشت دەبن.

٥. سەرئێشەکەت ناهێڵێت

What Will Happen to Your Body If You Eat 4 Cashews Every Day

کەمی ماگنسیۆم دەبیتە هۆی چەندی گرفتی تەندروستی، وەک زیادبوونی فشاری خوێن، سەرئێشەی بەردەوام و ئازار لە چەندین بەشی جیاوازی جەستەدا. خواردنی گازۆ بە بەرنامە دڵنیایت پێدەدات کە ڕێژەیەکی هاوسەنگ ماگنسیۆمت هەیە و لە سەرئیشە ڕزگارت دەکات.

٦. ددانەکانت تەندروستر دەبن.

What Will Happen to Your Body If You Eat 4 Cashews Every Day

یەکێک لە ناوازەترین پێکهاتەکانی گازۆ ترشەکانی ئەناکاردیکە. ئەم ترشانە دەتوانن ئەو بەکتریایانە بکوژن کە دەبنە هۆی پوکانەوە و ڕزین.

٧. زیاتر هەست بە وزە و چالاکی دەکەیت.

What Will Happen to Your Body If You Eat 4 Cashews Every Day

گازۆ چەند کانزا و ڤیتامینێکی تێدایە، وەک ڤیتامین ئی، کەی، بی ٦، مس، فۆسفۆڕ، زینک، ماگنسیۆم، ئاسن وسێلینیۆم. هەموو ئەمانە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە کارکردنی جەستەتدا بە شیوەیەکی دروست. هەتا جەستەشت دروستر کار بکات، زیاتر هەست بە وزە و چالاکی دەکەیت بەدرێژایی ڕۆژەکە.

٨. ئاسانتر دەتوانیت کۆنتڕۆڵی کێشت بکەیت.

What Will Happen to Your Body If You Eat 4 Cashews Every Day

گازۆ چەوری تێدایە، بەڵام ئەو چەوریانە تەندروستن و ئەو ماگنیسیۆمەش کە لە گازۆدایە بنچینەین لە ڕێکخستنی کاری چەوریەکان و کاربۆهیدراتی جەستەت.

٩. قژت دەدرەوشێتەوە.

What Will Happen to Your Body If You Eat 4 Cashews Every Day

بەهۆی هەبوونی مسەوە لە گازۆدا، قژت بریقە دەداتەوە و بەهێز دەبێت. هەروەها دەکرێت ڕەنگی قژت تۆختتر بکەن چونکە بەشدار دەبن لە بەرهەمهێنانی بۆیەماددەیەکدا بە ناوی میلانین.

س.ع