نهێنی جوانی ژنانی ئیتاڵیا چییە؟

2019-10-14

42202 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 پسپۆڕێکی بواری خواردن بەناوی مانوێلا مابیلی نهێنیی جوانی و سەرنجڕاکێشیی ژنانی ئیتاڵیای ئاشکراکردووە، کە تێکڕا زیاتر لە ٨٠ ساڵ دەژین و تا تەمەنێکی زۆر پارێزگاری لە جوانی و گەنجییان دەکەن.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە، مابیلی ئاماژەی بەوە کردووە شێوازی خواردن یەکێکە لە نهێنییەکانی جوانی ژنانی ئیتاڵیا، چونکە لەسەر سیستمێکی خواردنی تەندروست بەکاردەهێنن و گرنگیی زیاتر بە تەندروستییان دەدەن.

هەروەها وتوویەتی، "بۆئەوەی بتوانن بە گەنجی بمێننەوە دەبێت زیاتر میوە و سەوزە بخۆن، چونکە رۆڵی سەرەکی دەبینن بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستیی پێست، بەتایبەت ئەو میوانەی کە رەنگیان شین و مۆرە وەك شاتو، باینجان، ترێ، ترێی ئاسیایی و بلوبێری."

ئەم جۆرە خۆراکانە بڕێکی زۆر بۆلیفینۆڵیان تێدایە، کە ماددەیەکە پیربوون دوادەخات و پێست بە گەنجی دەهێڵێتەوە.

هەروەها میوە و سەوزە سوور و پرتەقاڵییەکانیش بە هەمان شێوە بەسوودن، وەك تەماتە، گێزەر، بیبەر، هەنار، کولەکەی زەرد، پرتەقاڵ و قەیسی، چونکە دەوڵەمەندە بە کارۆتینات کە پارێزگاریی لە پێست و چاو دەکات.

لەگەڵ ئەوانەشدا میوە سەوزەکانی وەك کێوی، برۆکلی، مەعدەنوس دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C کە بەهەمان شێوە پارێزگاریی لە پێست دەکەن و بە گەنجی دەیهێڵنەوە.

ژ.ن