ژنێکی بەساڵاچوو منداڵێکی بووە کە کێشی تەنها ٦٠٠ گرامە

2019-10-14

13404 جار خوێندراوەتەوە

+ -

راپۆرتە هەواڵییەکانی هیندستان رایانگەیاندووە، ژنێکی هیندی تەمەن ٧٥ ساڵ منداڵێکی بووە کە کێشی تەنها ٦٠٠ گرام دەبێت.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی روسیا تودەی ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو منداڵە لە مانگی شەشەمی دووگیانیدا بە نەشتەرگەریی لەدایكبووە، راستەوخۆ پاش لەدایكبوون لە ژێر چاودێری ورددا دانراوە بۆ ئەوەی لە ژیاندا بمێنێتەوە و سەلامەت بێت.

ئەو دایکە کە پزیشکان بە لاواز ناویان بردووە بەهۆی ئەوەی یەک سی هەیە، لە رابردوودا منداڵێکی گرتووەتەخۆی، بەڵام ویستوویەتی خۆی منداڵێکی ببێت بۆیە پەنای بۆ منداڵی بلوری بردووە.

ئابیلاشا کینکار ئەو پزیشکەی کە لە نەشتەرگەرییەکەدا بەشداربووە بە " Hindustan Times "ی راگەیاندووە، ئەو ژنە بەساڵاچووە منداڵی نەبووە بۆیە منداڵی یەکێك لە کەسە نزیکەکانی لەخۆ گرتووە، بەڵام دواتر بڕیاریداوە خۆی منداڵی ببێت، بە رێگەی بلوری دوگیان بووە، لە مانگی شەشەمی دووگیانیدا منداڵەکەی بووە.

ژ.ن