سێ نیشانە لە روخسارتدا ئاماژەن بۆ کەمیی ڤیتامین B12

2019-10-14

39427 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کەمیی ڤیتامین B12 لە جەستەی مرۆڤدا دەکرێت کۆمەڵێك کێشەی تەندروستیی مەترسییداری بەدواوە بێت، بەهۆی ئەوەی زۆر کەس نازانن بڕی ئەم ڤیتامینە لە جەستەیاندایە کەمە یاخود دەزانن و پشتگوێی دەخەن.

ڤیتامین B12 یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاریی کردن لە خانە دەمارییەکانی جەستە و خڕۆکەکانی خوێن، هەروەها لە بەرهەمهێنانی ترشی DNAیشدا رۆڵی هەیە، جگە لەوەش چەندین ئەرکی گرنگ لە جەستەدا بەجێدەهێنێت، بۆیە کەمیی ئەم ڤیتامینە دەکرێت جەستە تووشی هەندێك کێشە بکات.

ماڵپەڕی روسیا تودەی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە سێ نیشانە کردووە لە رووخساردا کە دەریدەخەن ڤیتامین B12 لە جەستەدا کەمە، بەم جۆرە:

- زەردبوونی رەنگی پێست

پێستی روخسار بێڕەنگ و زەرد دەبێت وەك ئەوەی کەسەکە تووشی زەردوویی بووبێت، کە ئەمەش بەهۆی کەمی ڤیتامین B12ەوە روودەدات.

- پەڵەی زەرد لەسەر پێست

بوونی پەڵەی زەرد و تۆخ لەسەر پێست ئاماژەیە بۆ کەمیی ئەم ڤیتامینە.

- پەڵەی سپی

کەمیی ئەم ڤیتامینە وادەکات میلانینی پێست کەمببێتەوە کە ئەمەش وادەکات پەڵەی سپی لەسەر پێست دەربکەوێت.

ڤیتامین B12 بەڕاددەیەکی زۆر لە بەرهەمە ئاژەڵییەکاندا هەیە بەتایبەت گۆشت و شیرەمەندییەکان، هەروەها دانەوێڵە، ماسی تونە و سەلەمون دەوڵەمەندن بەم ڤیتامینە.

ژ.ن