ئەو خۆراکانەی ماندوێتی و خەواڵوویی ناهێڵن

2019-10-14

9326 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فشارە دەروونییەکان و کارەکانی ژیانی ڕۆژانە و باش نەخەوتن کاریگەرییان هەیە لەسەر زیادبوونی ماندوێتی و شەکەتی و خەواڵووی بە درێژایی ڕۆژەکە، هەندێک خۆراک یارمەتیدەرن بۆ نەمانیان.

ماڵپەڕی Very well fit نوسیوویەتی، چەند خۆراکێک ماندوێتی و شەکەتی و خەواڵووی ڕۆژ ناهێڵن، وەک گۆشتی سور یان سپی، چونکە دەوڵەمەندن بە ماددەی خۆراکی گرنگ ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە پێدانی وزە و ئاگای بە جەستە، لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەمەندن بە ڤیتامین بی و مەگنیسیۆم.

ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە پڕۆتینی رووەکی وەک پاقلەمەنییەکان و نیسک و نۆک لەگەڵ چەرەسات، ڕۆژانە بڕێکی کەمیان لێبخورێت، خواردنی میوەکانیش گرنگی خۆی هەیە کە ماددەی خۆراکی و ڤیتامین و کانزاکان بۆ لەش دابین دەکەن، وەک سێو و مۆز و پرتەقاڵ، کە ماندوێتی و خەواڵووی و شەکەتی ناهێڵن.

زۆربەی ڕاپۆرتە پزیشکییەکانیش ئاماژەیان بە گرنگی خواردنی سەوزەوات کردووە، ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە نەمانی خەواڵووی و ماندوێتی زۆر، هەربۆیە پێویستە ڕۆژانە لەگەڵ ژەمەکاندا برێک سەوزە بخورێت، کە وزەی پێویست بۆ لەش دابین دەکات، لەگەڵ ئەنجامدانی وەرزش، ڕۆژی ١٥ خولەک وەرزش بکرێت گرژییەکانی لەش و گرفتە دەروونییەکان ناهێڵێت.

Image result for ‫هذه الأطعمة تساعدك فى التخلص من الإجهاد والتعب‬‎

ئ.ل