پێنج خواردن زیانیان بۆ تەندروستیی لە جگەرە زیاترە

2019-10-13

74119 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەموو خواردن و خواردنەوەکان بەهای خۆراکی گرنگیان هەیە، بەڵام بەشێکیان زیانیان لە سوودەکانیان زیاترە و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکان زیاتر دەکات و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی گیان لەدەستدان.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "الوطن فویس" ئاماژەی بە پێنج لەو خواردنانە کردووە کە مەترسییان بۆ تەندروستیی دەبێت، لەوانەش:

١. شەربەتی میوەی سروشتیی:

شەربەتی میوەی سروشتیی بڕێکی زۆر شەکری تێدایە بە هەمان شێوەی خواردنەوە گازییەکان و ئەگەریی تووشبوون بە شەکرە زیاد دەکات، بۆیە باشترە میوە نەکرێت بە شەربەتی و هەر وەکو خۆی بخورێت.

٢. ماسی حەوز:

ئەو ماسییانەی لە حەوز و کێڵگەکاندا گەورە دەکرێن بڕێکی زۆر ماددەی کیمیایی لە پێکهاتەی خۆراکەکانیاندا هەیە کە وادەکات بەخێرایی گەورە ببن و گەشە بکەن.

٣. ئەو خواردنانەی بە چەورییەکانیان دەرهاتووە:

ئەو خواردنانەی کە چەورییەکانیان لێ جیاکراوەتەوە، بڕی شەکر لە پێکهاتەیاندا زیاترە، بۆیە زیانێکی زۆر بە تەندروستیی دەگەیەنن.

٤. دانەوێڵە:

دانەوێڵەی ئامادەکراو وەك "کۆرن فلێکس" ریشاڵ و ماددە خۆراکییەکانی پێکهاتەی کەمن و بڕی شەکر لە پێکهاتەیدا زۆرە، زیادەڕۆیی کردن لە خواردنیدا دەکرێت ببێتە هۆی تووشبوون بە شەکرە، نەخۆشییەکانی دڵ، قەڵەویی.

٥. نانی سپی:

نانی سپی لە جۆرێك دانەوێڵە دروستدەکرێت کە ریشاڵەکان و ماددە خۆراکییەکان لە پێكهاتەیدا کەمە، هەروەها رۆڵی هەیە بۆ رێکخستنی فشاری خوێن و مەترسیی تووشبوون بە شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان کەمدەکاتەوە.

ژ.ن