خانمانی لەدایكبووی ئەم بورجانە زیاتر سەرنجی بەرامبەرەکەیان رادەکێشن

2019-10-13

79227 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەگوێرەی وتەی پسپۆڕێکی بواری بورجەکان ئاماژە بەوە کراوە، خانمانی لەدایكبووی چەند بورجێکی دیاریکراو لە یەکەم بینیندا بەڕاددەیەکی زۆر سەرنجی بەرامبەرەکەیان رادەکێشن و دەبنە جێی سەرسوڕمانیان.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ بە پشت بەستن بە وتەی پسپۆڕی بورای بورجەکان ماگی فەرەح ئاماژەی بە سێ لە دیارترینی ئەو بورجانە کردووە کە لە لەدایكبووەکانیان لە یەکەم بینینەوە سەرنجی بەرامبەرەکەیان رادەکێشن، لەوانەش:

کاوڕ ٢١/٣ – ١٩/٤

ئەو ژنانەی لەدایكبووی بورجی کاوڕن بە چالاکی و جۆشوخرۆشییان سەرنجی بەرامبەرەکەیان رادەکێشن، هەروەها کەسایەتییەکی سەرنجڕاکێشیان هەیە و لە یەکەم بینینەوە وادەکەن بەرامبەرەکەیان سەرسامیان ببێت و درك بە سەرنجڕاکێشیان بکات.

گا ٢٠/٤ – ٢٠/٥

خانمانی لەدایكبووی ئەم بورجە بەهۆی بەهێزی کەسایەتییان و شێوازی بیرکردنەوەیان لە یەکەم بینینەوە سەرنجی بەرامبەرەکەیان رادەکێشن، بەردەوام لە کاتی خۆیدا دەگەنە شوێنی مەبەستە و هەموو کات پلانی جێگیریان هەیە بۆ هەموو دۆخێکی ژیانیان.

قرژاڵ ٢٢/٦ – ٢٢/٧

خانمانی بورجی قرژاڵ بەهۆی ئەوەی گوێگرێکی باشن و بەردەوام هاندەر و پشتگیریی بەرامبەرەکەیانن بەڕاددەیەکی زۆر سەرنجڕاکێشن، هەروەها بە توانا داهێنەرەکەیان و شێوازە تەیابەتییەکەیان دەتوانن سەرنجی بەرامبەریان راکێشن و وایلێبکەن هەست بە دڵخۆشی بکات.

ژ.ن