وێنە.. دوای٤٠ ساڵ بۆیەکەمجار رێگە بە ژنانی ئێران درا لە یاریگاکاندا ئامادەبن

2019-10-10

12221 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆیەکەمجار و پاش ٤٠ ساڵ رێگە بەژنانی ئێران درا لە یاریگاکاندا ئامادەبن و سەیری یارییەکان بکەن.

ئەمڕۆ ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ژنانی ئێران لە یاریگای ئازادی لە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە، لەکاتی یاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بەرامبەر کەمبۆدیا بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 ئامادەبوون.

ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند مانگی ڕابردوودا یەکێتی تۆپی پێی جیهان رۆژی ٣١ ی ئابی وەک کۆتا مۆڵەت بۆ ئێران دیاری کردبوو، کە دەرگای یاریگاکانی بەڕووی ژناندا بکاتەوە.

هەفتەی ڕابردووش رۆژ عەلی رەبیعی وتەبێژی حکومەتی ئێرانیش باسی لەوەکرد کە خانمان لەمەودوا دەتوانن ئامادەی یارییەکانی هەڵبژاردەی ئێران بن.

محەمەد رەزا داوەرزەنی جێگری وەزیری وەرزشی ئێران، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی خوێندکارانی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە، تەنها لە یاریگای ئازادی تاران مەرجەکانی پێشوازی لە خانمان ئامادەیە و روونیکردەوە، لەو یاریگایە دەرگای چوونە ناوەوە و شوێنی دانیشتنی خانمان و دەستشۆرەکانی جیاکراونەتەوە و هیچ تێکەڵبوونێک لە نێوان پیاوان و خانماندا روونادات، بەڵام لە یاریگاکانیتر بەم جۆرە نییە.

جێگری وەزیری وەرزشی ئێران دەڵێت "لە ئێستادا بارودۆخ بۆ ئامادەبوونی ژنانی هاندەر لە یارییەکانی خولی ناوخۆیی ئێران دەستەبەر نەبووە."

لە دوای شۆڕشی ئیسلامی ١٩٧٩ ەوە دەرگای یاریگاکان بەڕووی ژناندا داخران و تا ئەم کاتە ژنان بۆیان نەبوو لە یاریگاکاندا ئامادەبن.

فوتبال

فوتبال

فوتبال

فوتبال

فوتبال

فوتبال

فوتبال

فوتبال

فوتبال

فوتبال

فوتبال

فوتبال

فوتبال

فوتبال

وێنەکان لە ماڵپەڕی "بی بی سی فارسی"ییەوە وەرگیراون