بەهۆی ڤیدیۆیەکەوە فڕۆکەوانێك و کارمەندێکی فڕۆکەخانە لەکارەکانیان دوورخرانەوە

2019-10-10

39024 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ئەمەریکی ریپەبڵێك ئەیلاینس Republic Airlines فڕۆکەوانێك و کارمەندێکی فڕۆکەی لەکار دوورخستەوە، پاش ئەوەی لە کامێراکانی چاودێرییەوە کاتی شەڕكردنیان تۆمارکرابوو لەوکاتەی کە بۆکسیان لە یەکتر دەدا.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی روسیا تودەی ئاماژەی بەوەکردوە، رووداوەکە لە ١٤ی ئەیلولدا لە فڕۆکەخانەی دنفەر روویداوە، لەو کاتەی فڕۆکەوان ویلیام تۆماس تەمەن ٣٦ ساڵ و کارمەندی فڕۆکە  ماریا سپوریر تەمەن ٢٩ ساڵ کە ماوەی ١٠ مانگە پەیوەندیی سۆزدارییان هەیە، سپوریر بە مۆبایلەکەی تۆماس پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کردووە، بەڵام پێدەچێت هەندێك شتی نەشیاوی لە  مۆبایلەکەیدا بینیبێت، لەوکاتەدا تووڕەبووە و تووڕەبوونەکەی بە وەڵامدانەوەی جەستەیی بووە و ئەمەش وایکردووە تۆماسیش هەمان وەڵامی هەبێت.

لەو کاتەی کە کۆمپانیاکە لە حاڵەتی مایەپوچبووندا بوو، ئەو رووداوە وەك بیانیوویەك بووە بۆ ئەوەی کۆمپانیاکە تۆماس و سپوریر لەکار دووربخاتەوە، هەروەها فڕۆکەوانەکە و کارمەندی فڕۆکەکەش درانە دادگا و هەفتەیی داهاتوو دادگایی دەکرێن.