ڤیدیۆ.. منداڵی بێژەرێک لەکاتی هەواڵەکاندا لەگەڵ دایکیدا دەردەکەوێت

2019-10-10

17405 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤیدیۆی پێشکەشکارێك لەکاتی پێشکەشکردنی هەواڵەکاندا بڵاوکراوەتەوە، لەوکاتەی کە هەواڵێکی بەپەلە پێشکەشدەکات، لەناکاو منداڵەکەی دێتە ناو ستۆدیۆوە و لە گەشتی هەواڵەکاندا دەردەکەوێت.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی سپۆتینك ئاماژەی بەوەکردوە، لەو کاتەی ئەو پێشکەشکارە لە یەکێك لە کەناڵە تەلەفیزیۆنییە ئەمەریکییەکاندا هەواڵێکی بەپەلەی پێشکەشدەکرد لەبارەی ئۆپێراسیۆنی سەربازیی تورکیا بۆ سەر ڕۆئاوای کوردستان، لە پەخشی راستەوخۆدا بوو، تووشی سەرسوڕمان بوو کە لەناکاو کوڕەکەی هاتە ستۆدیۆکەوە.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت لەوکاتەدا منداڵەکە دەستی لە دایکی دەدا و دەیەوێت باوەشی پێدا بکات، لەو کاتەدا پێشکەشکارەکە وتی، داوای لێبوردن دەکەم ئەمە منداڵەکەمە.

هەرچەندە منداڵەکەی هەر لەناو ستۆدیۆکەدا مایەوە و لەسەر شاشەبوو، پێشکەشکارەکە بەردەوام بوو لە خوێندنەوەی هەواڵەکان تا لەدواتردا منداڵەکە ستۆدیۆکەی بەجێهێشت.