براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب دیاریکرا

2019-10-10

6806 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەکادیمیای سویدی رایگەیاندووە، نوسەری نەمساوی پیتەر هاندکە خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی بۆ ساڵی ٢٠١٩ بردووەتەوە هەروەها نوسەری پۆڵەندی ئۆڵگا توکارچۆك خەڵاتی نۆبڵی ٢٠١٨ی وەرگرت کە لەساڵی رابردوودا دواخرابوو.

ئاژانسی رۆیتەر لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەکادیمیاکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هاندکە بووە بە براوەی خەڵاتەکە بۆ ساڵی ٢٠١٩، بەهۆی ئەوەی کارەکانی زۆر کاریگەر بوون لەرووی زمانەوانییەوە و تاقیکردنەوەی مرۆڤایەتی گرنگی تێدابووە.

هەروەها توکارچۆك خەڵاتی ٢٠١٨ی وەرگرت بەهۆی ئەوەی خەیاڵێکی بەرفراوانی لەرێگەی نووسینەکانییەوە خستووەتەڕوو.

لە ساڵی رابردووشدا خەڵاتی نۆبڵی ٢٠١٨ بەهۆی ئەوەی رووداوی دەستدرێژی سێکسی لە ئەکادیمیاکەدا ئاشکراکرا و بە ئابڕووچوون دانرا بەخشینی خەڵاتەکە دواخرا و لە ئەمساڵدا براوەکەی دیاریکرا.

Image result for ‫نوبل للأدب‬‎