بۆچی هەندێك لە پیاوان ناپاکیی هاوسەریی دەکەن؟

2019-10-10

37793 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ ئاشکرایکردووە، ئەو پیاوانەی کە کێشەیان لە شوێنی کارەکانیان هەیە، زیاتر درۆ لەگەڵ هاوسەرەکانیان دەکەن.

ماڵپەڕی گۆڤاری " Proceedings of the National Academy of Sciences" ئاماژەی بەوەکردوە، زانایانی بواری دەروونناسی لێکۆڵینەوەیان لەسەر سروشتی کارکردنی پیاوان و ئەو فشارانەکردووە کە رووبەڕووی دەبنەوە، ئەم ئەنجامانەیان بەراورد کردووە بەو پیاوانەی کە کێشەیان لەگەڵ بەرپرسی کارەکانیان نییە و لەشوێنی کارەکانیان ئارامن.

بۆیان دەرکەوت ئەو کەسانەی کە کێشە لە کارەکانیاندا هەبوو، زیاتر پارەیان لەو تۆڕانەدا خەرج دەکرد کە بۆ ناسینی رەگەزی بەرامبەر و دۆزینەوەی خۆشەویست بەکاردێن.

زانایانی بواری دەروونناسی ئەم ئەنجامانەشیان بەجۆرێك روونکردەوە کە، رەفتاری خەڵك لە شوێنی کاردا پەیوەندییەکی بەتینی هەیە بە رەفتارەکانیانەوە لە ژیانی تایبەتییان دا.