براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب دیاریدەکرێت

2019-10-10

2176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب و وێژەیی لە ئاهەنگێکی تایبەتییدا لە ستۆکهۆڵم دیاریدەکرێت.

وابڕایرە ئەمڕۆ ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ کە یادی مردنی ئەلفرێد نۆبڵ (١٨٣٣-١٨٩٦)ی دامەزرێنەری ئەو خەڵاتەیە، ئەکادیمیای سویدی لە ئاهەنگێکدا لە ستۆکهۆڵم ناوی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب و وێژەیی ئاشکرابکات، هەروەها براوەکان خەڵاتێک بە بڕی  ٩١٨ هەزار دۆلار و مەدالیایەك و شەهادەیەكیان پێدەدرێت.

فەڕەنسا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە نوسەر و ئەدیبەکانی زۆرترین خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیان بردووەتەوە، کە زیاتر لە ١٦ خەڵاتی نۆبڵ دەبێت، هەروەها ویلایەتە یەکگرتووەکان ١٢ خەڵات و شانشینی یەکگرتووش ١١ خەڵات.

هەروەها ئەدیبی ژاپۆنی بەریتانی کازوو ئیشیگورو کۆتا براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی بووە لە ساڵی ٢٠١٧دا.

هەرچەندە خانمان نیوەی مرۆڤایەتی پێکدەهێنن بەڵام بەدرێژایی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵ تەنها ١٤ خانم  توانیویانە ببنە براوەی نۆبڵی ئەدەبی، لەکاتێکدا ١٠٠ پیاو خەڵاتەکەیان بردووەتەوە.

خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب و وێژە خەڵاتێکی ساڵانەیە کە لەساڵی ١٩٠١ەوە دەبەخشرێت بەو نوسەر و ئەدیبانەی کە نوسینەکانیان خزمەتیی بە مرۆڤایەتی کردبێت، هەروەها یەکێکە لەو پێنج خەڵاتە کە لەلایەن ئەلفرێد نۆبڵ ساڵی ١٨٩٥ دایناوە و لەلایەن ئەکیدیمیای سویدییەوە لە بواری کیمیا، فیزیا، ئەدەب، ئاشتی و پزیشکیی دا دەبەخشرێت.

Image result for ‫جائزة نوبل للآداب‬‎