حەوت بەکارهێنانی جیاوازی فڵچەی ددان لە بواری جوانکاریدا

2019-10-10

19449 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فڵچەی ددان جگەلەوەی بۆ پاککردنەوەی ددان بەکاردێت، دەتوانرێت بۆ کۆمەڵێک مەبەستی جوانکاری تر بەکاربهێنرێت، وەک پاککردنەوەی لێو  و  ڕێکخستنی تاڵە مووەکانی قژ.

ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چەند بەکارهێنانێکی جیاوازی فڵچەی ددان پاککردنەوەی کردووە، ئەوانیش:

- ڕێکخستنی برۆکان

فڵچەیەکی کۆن بەمەرجێک بەجوانی پاککرابێتەوە بۆ رێکخستنی برۆکانت بەکاری بهێنە لەبری فڵچەی تایبەت بە برۆ.

- لابردنی پێستی مردووی لێو "تەقشیرکردنی لێو"

بۆ پاککردنەوە و لابردنی پێستی مردووی لێو فڵچەی ددان پاککەرەوە بەکاربهێنە، کەمێک هەویری ددان بدرێت لە فڵچەکە و بخشێنرێت لە لێو.

- بۆ پاککردنەوەی خاڵە رەشەکانی سەر لوت

فڵچەکە بخرێتە ناو ئاوی لیمۆ یان هەویری ددانی لێبدرێت دواتر بەشێوەی بازنەیی بخشێنرێت لەسەر لوت، باشترە ئەم کارە لە گەرماوێکی گەرمدا بکرێت.

- جێگیرکردنی تاڵی قژ

لەکاتی قژ بەستندا هەندێک لە تاڵە وردەکان جێگیر نابن، دەتوانرێت کەمێک سپرای قژ بدرێت لە قژەکە و بە فڵچەکە قژەکان رێکبخرێت.

- پاککردنەوەی نینۆک

بۆنەمانی پیسی و جوانبوونی نینۆک فڵچەکە لە سابون بخشێنرێت و دواتر بدرێت لە نینۆک.

- بۆ هێنانە دەرەوەی مووی ژێر پێست

زۆرکات موو دەچێتە ژێر پێستەوە، برێک لە دەرمانی تەقشیر بدرێت لە شوێنەکە و فڵچەکەی لێبدرێت، هۆکارە بۆ هاتنە دەرەوەی مووەکە.

- چارەسەرکردنی پێکەوە نوسانی برژانگەکان لەکاتی ماسکاراکردندا

کاتێک برژانگەکان بەهۆی ماسکاراوە پێکەوە دەنوسێن، دەتوانرێت بە هێواشی فڵچەکەی لێبدرێت و برژانگە پێکەوە نوساوەکان جیابکرێتەوە و پاشماوەی ماسکاراکەی لێبکرێتەوە.

ئ.ل