ڤیدیۆ.. بەچکە کوالایەک سەگێک بە دایکی دەزانێت

2019-10-10

6887 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، دەرکەوتنی بەچکە کوالایەکە چووەتە سەر پشتی سەگێک، وادەزانێت سەگەکە دایکییەتی.

ڕوسیا تودەی گرتە ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە و نوسیوویەتی، ڤیدیۆکە لە باشوری ئوستڕاڵیا تۆمارکراوە، سەگەکە سەرەتا بە ڕەفتارەکانی بەچکە کوالاکە دەشڵەژێت و هەوڵدەدات کوالاکە لە خۆی بکاتەوە، بەڵام دوای ماوەیەک دۆخەکە لەلای ئاسایی دەبێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی خاوەنەکەی، سەگەکە لە جۆری شنوزرە، بەچکە کوالاکە بۆ ماوەیەک لەسەر پشتی سەگەکەی بووە، لەنێوان دایکی و سەگەکە لێی تێکچووە و وایزانیوە سەگەکە دایکییەتی، هەربۆیە دوای ماوەیەکی کەم گەڕاوەتەوە ناو دارستانەکە.

ئ.ل