پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

2019-10-10

87166 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

لە سەرکەشی و تاقیکردنەوەکان مەترسە، گۆڕینی بیروباوەرەکانت ئەگەری هەیە بەرەو سەرکەوتن ببات، ڕۆژێکی گونجاو دەبێت بۆت و هەندێک گفتوگۆی جددی دەکەیت.

ئاگاداری پشتگوێخستن و بەجێنەهێنانی ئەرکەکانت بە بەرامبەر هاوسەرەکەت، ئەگەر بەردەوام لەسەر ئەو ڕەفتارەت بمێنیتەوە ڕەنگە زیان بە ژیانی خێزانیت بگەیەنیت.

خۆت لە کارەکان مەدزەرەوە و ئەرکەکان بە باشی جێبەجێ بکە، لەپر باری تەندروستیت تێکدەچێت، هۆکارەکەشی گرنگینەدانە بە تەندروستیت باشترە سەردانی پزیشک بکەیت.

تەنها لایەنی ئابوریت مەکە بە شتە سەرەکییەکانی ژیانت، ڕەنگە لە دۆخێکدا خۆت بە تەنها ببینیتەوە و کەسێک نەبێت هاوکاریت بکات، لەو کاتەشدا پارە سوودی نابێت، زیاتر لە کەسە ئازیزەکانت نزیک بەرەوە.

بەهۆی پەیوەندییەکەی ڕابردوتەوە و بروات بە خۆشەویستی نەماوە، بێ ئومێد مەبە و لە دۆخە جیاوازەکان تێبگە، ڕەنگە هێشتا کەسە گونجاوەکەت نەدۆزیبێتەوە.

لە کەسە نەرێنییەکان دوربکەوەرەوە کاریگەریی خراپیان لەسەر وزە و چالاکی و خەونەکانت دەبێت، هەمیشە گەشبین بە و هەنگاو بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی ژیانت بدە.

بەخێرایی بڕیار مەدە و خۆت لە بەرپرسیارێتییەکان مەدزەرەوە، کۆنترۆڵی توڕەبوونەکانت بکە و تواناکان باشتر بکە لە کارەکەتدا، سەرەتا مێشک ئارام بکەرەوە دواتر دەست بەکارەکان بکە.

چاوپێکەوتنێک دەکەیت کە ماوەیەکی زۆرە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەکەیت، ئەگەری هەیە ببێتە خۆشەویستی ژیانت و دڵخۆشبیت و بیر لە داهاتوو بکەیتەوە.

بیرکردنەوەکان ئەرێنی بن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کارانەی قورسن، پێویست بە پاڵپشتیی دەروونیی دەبێت بۆ کەمبوونەوەی فشارەکان و باشکردنی توانای کار.

باشترین شێوازی ژیان لەکارەکەت نوسینی خاڵی سەرکەوتنەکانتە، لەگەڵ ئەوانەی لە بەرژەوەندی تۆدان، بەمجۆرە دەتوانیت بە خێرایی بگەیت بە ئامانجەکانت.

لەگەڵ هاوبەشی ژیانت بە لەخۆبوردەیی و ڕاستگۆییەوە گفتوگۆ و ڕەفتار بکە، بارودۆخی نێوانتان ئەگەر بەمشێوەی ئێستا بێت تا کۆتایی بەردەوام نابێت.

جەستەی ڕێک مایەی خۆشحاڵیتەوە و ئارامیت پێدەبەخشێت و لە فشارەکان دوردەخاتەوە، ئەگەری هەیە گەشتیکی کورت بکەیت و شارەزایی زیاتر پەیدا بکەیت.

ئ.ل